ده‌نگوباس:
بافڵ تاڵه‌بانى بانگه‌شه‌ى ڕاگرتنى پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من-ى له‌سنوورى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى كه به‌زۆنى سه‌وز ناوده‌برێت ڕاگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌نگى ناڕه‌زایی به‌رزبووه‌ته‌وه‌و زۆرێك له‌چاودێرانیش ده‌ڵێن، ڕاگرتن به‌س نییه، به‌ڵكو له‌برى ئه‌وه پێویسته پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من ڕه‌تبكرێته‌وه.
كاتێك ده‌نگى ناڕه‌زایی دژى پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رزبووه‌وه، یه‌كێتیى زۆر به‌توندى دژیى ئه‌و ده‌نگانه وه‌ستایه‌و پشتیوانیى خۆى بۆ پڕۆژه‌كه ڕاگه‌یاند، باشترین نموونه‌ش ناچاركردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئاسایشه كه به‌فه‌رمانى قوباد تاڵه‌بانى‌و یه‌كێتیى، به‌شداریى پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من-یان پێكرا به‌زۆرو تائێستاش كه بافڵ تاڵه‌بانى واى نیشانده‌دات زۆر دژى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه، به‌ڵام هه‌ر به‌فه‌رمانى خۆیى‌و حزبه‌كه‌یى‌و براكه‌ى، له76%ى مووچه‌خۆرانى سنوورى سلێمانى، به‌ناچاریى به‌شداریى هه‌ژمارى من-یان پێكراوه‌و به‌شێكى زۆر كه‌مى ماوه.
ده‌نگه ناڕازییه‌كانى سلێمانى وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ده‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، ته‌نها ڕاگرتن هیچ له‌بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، چونكه تۆ له76ى مووچه‌خۆرانت ناچاركردووه هه‌ژمارى من بكه‌ن، ئێستاش كه باسى ڕاگرتن ده‌كه‌ى، ئاساییه دواى هه‌ڵبژاردن ده‌توانى ده‌ستى پێبكه‌یته‌وه، به‌ڵكو چاره‌سه‌رى كۆتایی ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و به‌یه‌كجاریى ڕه‌تبكرێته‌وه.
ده‌نگه ناڕازییه‌كانى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نن، له‌برى هات‌و هاواى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى ده‌نگده‌ر، پێویسته جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كه براى خۆیه‌تى، ده‌توانێت به‌نووسراوێك بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ژمارى من بدات، ئه‌گه‌ر نووسراوێكى له‌و شێوه‌یه‌ى كرد، نووسراوه‌كه پاڵپشتێكى به‌هێزیى ده‌بێت كه دادگاى باڵاى فیدراڵییه.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى به‌شدارییان كردووه، به‌ڵام كارته‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، چیتر بێزار‌و ناچارنه‌كرێن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارته‌كانیان‌و په‌یوه‌ندیكردن پێیانه‌وه بوه‌ستێندرێت، ئه‌وانه‌شى كارته‌كانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كارته‌كانیان لێ وه‌بگیرێته‌وه‌و كارى پێنه‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێرانه‌ى ڕاكێشانى پاره لاببرێن، چونكه ئێستا خه‌ریكى دانانى ئامێرى نوێن له‌سنوورى سلێمانى‌و ده‌وروبه‌رى، ئیتر هاوار هاوارى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى من له‌كوێوه هاتووه.
به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌كان ئه‌وه‌یه، تائێستاش لاى یه‌كێتیى بانێكه‌و زۆر هه‌وایه، سه‌رۆكه‌كه‌ى واى نیشانده‌دات دژیه‌تى‌و شاره‌وانییه‌كانى زۆنى سه‌وزیش كه هه‌موویان سه‌ر به‌كێتیین، زه‌وى بۆ ئه‌م ئامێرانه دابینده‌كه‌ن.
دژیه‌كیه‌كى دیكه‌ى قسه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ خۆیى‌و هه‌واداره‌كانیدا ئه‌وه‌یه، باسى به‌بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات له‌بانكه فیدراڵییه‌كانى (ڕه‌شیدو ڕافیده‌ین)، وه‌كو كورد ده‌ڵێت، بێخه‌به‌ر له‌وه‌ى تائێستا ته‌نها له‌شارى سلێمانى، 13 موڵكى ئه‌و دوو بانكه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌و بۆیان نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
ده‌نگه ناڕازییه‌كان داواى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و 13 موڵكه ده‌كه‌ن له‌سه‌ره‌تادا دواتریش داواده‌كه‌ن، باشترین بژارده‌ى به‌بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌یه، لقى بانكه‌كانى ڕه‌شیدو ڕافیده‌ین له‌هه‌رێمى كوردستان‌و له‌سلێمانى بكرێنه‌وه، دواتر نووسراوێكى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت یان پارێزگارى سلێمانى به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى لقى ئه‌و دوو بانكه له‌سلێمانى بكرێنه‌وه‌و ده‌ستبكه‌ن به‌بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان‌و فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كان ئامار‌و داتاى فه‌رمانبه‌رانیان پێبده‌ن.
ئه‌گه‌رچى میدیاى یه‌كێتیى بڵاویكردووه‌ته‌وه، گوایه دواى بانگه‌شه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى هه‌ژمارى من له‌سنوورى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین‌و قه‌زاى كۆیه ڕاگیراوه، به‌ڵام ده‌نگوباس زانیویه‌تى، هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌ژمارى من به‌خانه‌نشینانى سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى پڕكراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى كه بافڵ تاڵه‌بانى باسى له‌وه‌كردووه، گوایه فه‌رمانبه‌ران له‌بانكى بازرگانیى عێراق (تى بى ئاى) مووچه‌كانیان به‌بانكیى بكه‌ن، ده‌نگه ناڕازییه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه هیچ له‌دۆخه‌كه ناگۆڕێت، چونكه خودى ئه‌و بانكه به‌شداربووى پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من-ه‌و جارێكى دیكه به‌ناوێكى دیكه‌وه ڕه‌وایه‌تى ده‌داته‌وه به‌هه‌ژمارى من.
به‌بانكیكردنى مووچه خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وكاته‌ى به‌غدا ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى كرد، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمیش پاره بچێته سه‌ر حسابه‌كانیان‌و خۆیان ڕاسته‌وخۆ ببنه خاوه‌نى مووچه‌كانیان نه‌ك له‌ڕێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم‌و بانكه‌كانى سه‌ر به‌پارتى له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا، ده‌نگه ناڕازییه‌كان پێیانوایه، ئه‌گه‌رهات‌و بافڵ تاڵه‌بانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى جێبه‌جێكرد، ئه‌وا ئه‌وكات فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڕوا به‌و قسانه ده‌كه‌ن كه گوایه یه‌كێتیى دژى هه‌ژمارى منه‌و هه‌ڵیوه‌شاندووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و ڕاگرتنه‌ى ئێستا هیچ له‌دۆخه‌كه ناگۆڕێت‌و قسه‌كانی سه‌رۆكه‌كه‌ى یه‌كێتیش ته‌نها له‌چوارچێوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا خول ده‌خۆن.
#سلێمانی