ده‌نگوباس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت بهدهنگوباس دراون، وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوه سبه‌ینێ تهواوكاریى مووچه‌ى مانگى ئهیلوول (مانگى نۆ)ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه بكات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت:"ناتوانین مووچه‌ى مانگى نۆ دابه‌شبكه‌ین، چونكه 243 ملیار دینار كورتهێنان دروستبووه‌ته‌وه بۆ مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ش".
ده‌نگوباس، له‌دوو سه‌رچاوه‌ى ههرێمو به‌غداوه نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى ئه‌یلووله‌وه وه‌رگرتووه، سه‌رچاوه‌كه‌ى به‌غداى ده‌نگوباس وتى:"به‌گوێره‌ى هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌وه به‌ئێمه دراون، سبه‌ینێ تهواوكاریى مووچه‌ى مانگى نۆ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت".
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى به‌غدا، به‌غدا بڕیاریداوه سبه‌ینێ دووشه‌ممه بڕى 330 ملیار دینارى تهواوكاریى مووچه‌ى مانگى ئهیلوول (مانگى نۆ) ڕه‌وانه بكات".
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش بۆ ده‌نگوباس زانیاریى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "تائێستا ئێمه نه‌مانزانیوه سبه‌ینێ به‌غدا تهواوكاریى مووچه‌ى مانگى نۆ ڕه‌وانه ده‌كات، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ڕه‌وانه بكات، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانین مووچه‌ى ئه‌و مانگه بده‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و 330 ملیاره‌ش ڕه‌وانه بكرێت ئه‌وا له‌كۆى 928 ملیار دینار كه بۆ مووچه‌ى مانگى نۆ هاتووه، ئێمه پێشتر 243 ملیار دینارمان بۆ مووچه‌ى مانگى ئاب (مانگى هه‌شت) لێ ده‌ركردووه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌و 243 ملیاره جارێكى دیكه بۆ مووچه‌ى مانگى نۆ كورتهێنانى ڕوو ده‌داته‌وه‌و حكومه‌تى هه‌رێمیش ناتوانێت ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه".
ئه‌م زانیاریانه‌ش له‌كاتێكدایه، یهكێتیىو پارتى به‌رده‌وامن لهههناردهكردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌تانكه‌ر، سه‌ربارى داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئاماده‌نین به‌و داهاتانه ئه‌و كورتهێنانه‌ى باسیدهكهن پڕى بكه‌نه‌وه‌و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له 30 ڕۆژ جارێكدا بده‌ن.
#مووچە