دەنگوباس
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی پلانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنەسەر عێراق ئاشکرادەکات و دەڵیت، دوای کوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیلیی تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.
ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی ئیسرائیلی، لەزاری سەرچاوەكانیەوە ئاشكرایدەكات: ئیسرائیل پلان دادەرێژێت بۆ لێدان لە گروپە چەكدارەكانی عێراق، دوای كوژرانی دوو سەربازی و برینداربونی ژمارەیەكی تر، لە هێرشێكدا بە فركەی بێفركەوان بۆ سەر جۆلان.
سەرچاوەكان رایانگەیاندووە: وەڵامی گونجاو دەستنیشان دەكەن، لەبەرامبەر هێرشی فرۆكە بێفرۆكەوانەكان بۆ سەر سەربازەكانمان لە جۆلان و ناوچەكانی تر.
كەتائیبی حزبوڵای عێراقی و كەتائیبی سەیدلشوهەداو، بزوتنەوەی نوجەبای عێراقی، گروپێكیان پێكهێناوە بەناوی "مقاوەی ئیسلامی لە عێراق، كە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەكە راگەیاند.
رۆژی هەینی رابردوو، سوپای ئیسرائیل كوژرانی دوو سەربازی لە لیوای گۆلانی لە باكوری ئیسرائیل راگەیاند و، میدیاكانی ئیسرائیلیش ئاشكرایانكرد، هێرشەكە لە ئەنجامی فرۆكەیەكی بێفركەوان بووە كە لە عێراقەوە هەڵدراوە، كە جگە لە كوژرانی ئەو دوو سەربازە (23) سەربازی دیكەش برینداربوون.