جیهان

مەترسی هەیە نرخی نەوت بگاتە 200 دۆلار

05/10/2024

دەنگوباس
پاش ئەوەى ئیسرائیل بڕیاریدا وەڵامى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بداتەوە و دامەزراوە نەوتییەکانى بکاتە ئامانج، پێشبینیى بەرزبونەوەى نرخى نەوت لە جیهاندا دەکرێت.

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراق پێشبینیدەکات ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران و ئەو وڵاتە گەرووی هورمز دابخات کە رۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتى پێدا تێپەڕدەبێت، نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ نزیکەی 200 دۆلار بەرز دەبێتەوە.

ئەو شارەزا ئابوورییە ئەوەى خستووەتەڕوو، گەر ئیسرائیل تەنیا ئەو شوێنانە بکاتە ئامانج کە 90%ـی هەناردەی نەوتی ئێرانی لێیە، جگە لەوەی هەڵوەشاندنەوەی نەوتی ئێرانی لە بازاڕدا لێدەکەوێتەوە، نرخی هەر بەرمیلێکیش پێنج دۆلار بەرز دەکاتەوە و دەیگەیەنێتە 83 دۆلار.