رۆژهەڵاتی ناوەراست

عێراقچی: گفتوگۆکانمان بەردەوامن بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان

04/10/2024

دەنگوباس

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ژمارەیەک وڵات بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان، بەڵام بەو مەرجەی مافەکانی لوبنانییەکان لەبەرچاو بگیرێت.
ئەمڕۆ ھەینی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە بەیروت کە لە میانیدا لەگەڵ، نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیران و نەبیهـ برری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا لە بەیروت ڕایگەیاند کە گفتوگۆی باشی لەگەڵ نەجیب میقاتی و نەبیھـ بری ئەنجامداوە، ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە ئێران پاڵپشتی لە لوبنان و مقاوەمە دەکات.
وتیشی: "بەردەوامین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ژمارەیەک وڵات بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان، بەڵام بەو مەرجەی مافەکانی لوبنانییەکان لەبەرچاو بگیرێت".


#ئێران