دهنگوباس:
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، نۆ کونسوڵگەرییو هەشت ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادەییان دەربڕیوە چاودێریی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، دەشڵێت:"ئەمجارە ڕێوشوێنەکان توندنو دەرفەتی گزیکردن سفرە".
حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران ماوەی دوو ڕۆژە لەهەرێمی کوردستانن بۆ چاودێریی کارەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
ئهوهشى ڕوونكردهوه، هەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە، کاغەزەکانی دەنگدان گەیشتونەتە هەرێمو بەسەر ئۆفیسەکانی هەڵبژاردندا دابەشکراون، سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان ئامادەکراونو ئەوانیش بەسەر بنکەکان دابەشکراون، بەوپێیەش کارەکانیان لەکۆتایی نزیکبوەتەوەو ئامادەیی تەواویان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن هەیە.
ئهوهشى وت:"41 هەزار کارمەندی سەر بەکۆمسیۆن پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن، بەشێک لەو کارمەندانە ڕاهێنانیان پێکراوەو لەقۆناغی دووەمیشدا ئەو کارمەندانەی ماون ڕاهێنانی تەواویان پێدەکرێت".
سەرۆکی کۆمسیۆن باسى لهوهشكرد، "تائێستا نۆ کونسوڵگەریو هەشت ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادەییان دەربڕیوە لەڕۆژی دەنگداندا نوێنەریان بنێرنو چاودێریی پرۆسەی دەنگدان بکەن، ئەمە جگە لەڕێکخراوە ناوخۆییەکان".
بهشێكى ترى قسهكانى سهرۆكى كۆمسیۆن بریتى بوو لهوهى، "ئەم هەڵبژاردنە تەواو جیاوازە لەهەڵبژاردنەکانی پێشوو، ڕێوشوێنی توند گیراوەتەبەر، بەهۆی ئەوەی دەنگدانی ئەمجارە لەڕێگەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان دەبێت، دەرفەت بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی نییە گزیی بکات، لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژەی گزیکردن سفرە".
سهبارهت بهدهنگۆكانى لهبارهى ئهگهرى دواخستنى ههڵبژاردنهوه، جهختیكردهوه، "هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدهكهینهوه کە باس لەدواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، لە 18ی ئەم مانگە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتو لەڕۆژی 20ی مانگیش پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت".
#باشووری کوردستان