کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرجەم کۆبوونەوەکانی ڕاگرت

02/10/2024

دەنگوباس
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیران بە کەى ئێن ئێن-ى وت: بەهۆى بانگەشەى هەڵبژاردنەوە کۆبونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران راگیراون.


ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە تا دواى 10/20 کە رۆژى دەنگدانە بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنەکانى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجام نادرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان بەدەست دەیان قەیرانەوە دەناڵێنێت، کە دیارترینیان دابەش نەکردنی مووچەی فەرمانبەرانە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بێباکە بەرامبەر خەڵک و فەرمانبەران.

لە وڵاتانی پێشکەوتوو لەکاتی هەڵبژاردن و قەیرانەکاندا، حکومەت لە جیاتی کەمکردنەوە، کۆبوونەوەکانی زیاد دەکات.