دەنگوباس
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، بۆ دابەشکردنى مووچە چاوەڕوانى پارەکەى بەغداد دەکەن و هەوڵدەدەن لە ماوەیەکى کەمدا مووچەى مانگەکانى 8 و 9 دابەشبکەن.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستە 755 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 8 ناردووە و 245 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.
وتیشی، رێکارەکانی خەرجکردنی کورتهێنانەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیداڵییەوە تەواو بوون و کارمان لەسەر دابینکردنی مووچەی مانگی نۆش کردووە و بڕیارە لە دوو رۆژى داهاتوودا تەواوکاریی مووچەى مانگى 8 و پارەى مووچەى مانگى 9 لە بەغدادەوە رەوانە بکرێت.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەن لە ماوەیەکى کەمدا مووچەى مانگەکانى 8 و 9 دابەشبکەن.