دەنگوباس
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئيسرائيل دەکات، ئەگەر بێت و وەڵامیان هەبێت بۆ هێرشە موشەکييەکەی شەوی رابردوو و دەڵێت: بە هێزێکی زياترەوە دووبارەی دەکەينەوە.
محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران لە کەناڵی فەرمی وڵاتەکەى رايگەياند، هێرش دەکەنە سەر ژێرخانی ئیسرائیل ئەگەر بێت و لە کاردانەوەی هەڵدانی مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامیدا، هێرش بکاتە سەر ئێران.
محەمەد باقری راشيگەياندووە، ئەو هێرشە مووشەکییەی کە ئێوارەی سێشەممە بۆ سەر ئيسرائيل روویدا، بە هێزێکی زیاترەوە دووبارە دەبێتەوە و هەموو ژێرخانی قەوارەی ئیسرائیلی دەکرێتە ئامانج.
پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە 200 مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، ئيسرائيليش سوێندی خواردووە کە تاران بە شێوەيەکی کاريگەر باجی ئەو هێرشە بدات.