کوردستان

هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات

01/10/2024

ده‌نگوباس:

 لاهور شێخ جەنگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل هۆشداریى به‌حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر دیموكراسیتان ده‌وێت فه‌رموون بۆسه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان، ئەگەریش پێویست بکات، داوای ڕاپەڕین دەکەم‌و خۆشم یەکەم کەس دەبم له‌پێشى گه‌له‌وه‌".


ئەمڕۆ، لاهور شێخ جەنگى سەرۆکى لیستى بەرەى گەل سەردانى ئیدارەى سه‌ربه‌خۆى سۆرانى کردو لەناو بازاڕى سۆران ڕایگەیاند، "یەکێتى‌و پارتى ئەگەر ڕاستدەکەن با خۆیان بکەن بەخاوەنى ئەم خەڵکە، خەڵک خەریکە لەبرسان دەمرێت".

ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌، "بەزمانى خۆیان قسە لەگەڵ یەکێتى‌و پارتى دەکەم، ئەگەر دیموکراسیتان دەوێت ئەوە سندوقەکانى دەنگدان، ئەگەر دەتانەوێت بەزەبرى هێز خۆتان بسەپێنن، ئه‌وه‌ بزانن هێزى گەل لەهەموو هێزێک بەهێزترە".

سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل ڕوى قسەکانى لەپارتى‌و یەکێتیى کردو ڕایگەیاند، "یەکەم کەس دەبم داواى ڕاپەڕین دەکەم ئەگەر بەهێز ڕووبەڕووى خەڵک ببنەوە، خۆیشم پێش خەڵک دەکەوم".


#لاهور شێخ جەنگی