ده‌نگوباس:
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەمنزیكانە ئێران ئامادەكاریی دەكات بۆ ئەنجامدانی هێرشی مووشەكیی دژی ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئاژانسەكە، بەرپرسێكی ئەمریكی هۆشداریداوە بەئێران هەر هێرشێكی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئیسرائیل كاریگەریی زۆر خراپی بۆسەر تاران دەبێت.
هاوكات فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا دەڵێت، فڕۆكەی زیاتریان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێكردووەو هەزاران سەربازی دیكەش بۆ هاوكاریكردنی ئیسرائیل دەنێرن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی، ئەمشەو ئێران هێرشی مووشەکی دەکاتەسەر ئیسرائیل‌و مووشەکی بالیستیکی بەکاردەهێنێت نەک کروزو درۆن.
هه‌ر به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، ئیسرائیل بەشێک لەبنکه سەربازییەکانی چۆڵکردووەو ڕێوشوێنی خۆپارێزیی گرتووه‌ته‌به‌ر.
ده‌نگوباس زانیویه‌تى، له‌كاتژمێر 7:30 خووله‌كى ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م مووشه‌كى ئێران به‌ره‌و ئیسرائیل هه‌ڵدراو زه‌نگى مه‌ترسیش لهتهلئهبیبى پایته‌ختى ئیسرائیل لێدرا.
#ئێران