دەنگوباس
ماڵپەری شەفافییەت بڵاویکردووەتەوە، لە نۆ مانگى ئەمساڵ داهاتى نانەوتیى سلێمانى 710 ملیار دینار بووە و تێکڕا مانگانە نزیکەى 79 ملیار دینار بووە.
بە گوێرەى ماڵپەری شەفافییەت، داهاتى نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین لە مانگى ئەیلوول بڕەکەى 62 ملیارو 220 ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە مانگى ئاب 16 ملیار دینار کەمیکردووە.
هەروەها داهاتى نانەوتیى سنوورى سلێمانى بڕى 53 ملیار دینارى بەکاش بووە و نزیکەى 9 ملیارى بە چەک و 248 ملیۆن دیناری بە مەقاسە بووە.
هەر بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەری شەفافییەت، لە نۆ مانگی 2024 داهاتى نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین، 710 ملیار و 899 ملیۆن دینار بووە، کە تێکڕاى مانگانە دەکاتە نزیکەى 79 ملیار دینار.