دەنگوباس
لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "جوڵەو هەڵسوکەوت‌و دەربڕینەکانی دوێنێی سەرۆکی یەکێتی لەسەر ستەیج، تەعبیر لەجەوهەری خۆی دەکات".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه به‌وه‌كراوه، "جوڵەو هەڵسوکەوت‌و دەربڕینەکانی دوێنێی سەرۆکی یەکێتی لەسەر ستەیج، تەعبیر لەجەوهەری خۆی دەکات‌و پێویست بەهیچ وەڵامێک ناکات".
ئه‌وه‌ش له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "دروشمی پارتیمان (ئارامی‌و ئاوەدانی، پێکەوەیی‌و خۆڕاگریی)یەو لەڕۆژی 20ى ئۆكتۆبه‌رى 2024 لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامی دەدەینەوە".