کوردستان

رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان: ڕەنگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابکەوێت

30/09/2024

دەنگوباس
رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به‌ دوری نازانێت له‌ رۆژانی داهاتودا "پریشكی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگاته‌ عێراق و كاریگه‌ری دروستبكات و ببێته‌ مایه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".

عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوە كە‌ "هه‌تا ئێستا ئاراسته‌ی كاره‌كانی كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و عێراقیش په‌یوه‌ندی به‌و كێشه‌ گه‌وره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی یانزه‌ مانگه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌وا ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ به‌فراوان ببێت و عێراق و سوریا و لوبنانیش بگرێته‌وه‌".

وتیشی: "ئه‌و ئاڵۆزییه‌ ئه‌وكاته‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌ كه‌شێكی ناسالم و ناسازگاردا هه‌ڵبژاردن ناكرێت و دوا ده‌كه‌وێت".