رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئەگەر هەیە مردنی نەسروڵڵا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوابخات

29/09/2024

دەنگوباس
بەهۆی ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە عێراق بەبۆنەی مردنی حەسەن نەسروڵڵاوە، تا ئێستا دیار نییە وەزارەتی دارایی عێراق دەوامی فەرمی دەکات و تەواوکاریی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت یاخود نا.


سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بەمیدیای یەکێتی راگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا دەوام هەبێت، ئەوا تەواوکاریى مووچەى مانگى هەشت رەوانە دەکرێت، ئەگەریش بەهۆى ماتەمینى کوژرانى حەسەن نەسروڵا دەوام نەبێت، رەنگە ناردنى پارەى مووچە بکەوێتە سبەى دووشەممە 30ـى ئەیلول.

ئەمە لەکاتێکدایە بەشێوەیەکى فەرمى هەریەکە لە پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا، میسان، بابل و دیوانیە، بۆ ماتەمینى کوژرانى حەسەن نەسروڵا ئەمرۆ یەکشەممەیان کردە پشووی فەرمی، بەڵام لە بەغداد لەمبارەیەوە هیچ بڕیارێک نەدراوە.