دهنگوباس:
ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمیندارى گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی دەربڕی کە دوێنێ لەبۆردومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیروت، کوژرا.
بافڵ تاڵەبانی، نەسروڵڵا بە"شەهید" وەسفدەکاتو دەشڵێت:"ئیدانەی ئەم کارو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بەهاووڵاتییانی مەدەنیو تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات"،
دوورنییە ئەم سەرکێشییە نوێیەی بافڵ تاڵەبانی، سلێمانیی ڕووبەڕووی مەترسی گەورە بکاتەوە کە ئێستا شارەکە لەخۆیدا لەژێر باری چەندین کێشەو گرفتی ئەمنیو سیاسییو ئابووریدا دەناڵێنێت.
سەرۆکی یەکێتیی لەکاتێکدا نەسروڵڵا بە"شەهید" وەسفدەکات، کە ساڵانێکە ئەو سەرکردە شیعەیەو حزبەکەشی لەنێو لیستی تیرۆری ئەمریکادانو تەنانەت خەڵاتی دارایی چەندین ملیۆن دۆلاریی تەرخانکردبوو بۆ دەستگیرکردن یاخود کوشتنی.
بافڵ تاڵەبانی لەڕاگەیەندراوەکەیدا، "ئیدانەی کارەکان"ی ئیسرائیلیشی کردووە کە نازدارترین هاوپەیمانی ئەمریکایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو لەکاتی دروستبوونی هەر مەترسییەک لەسەری، کەشتیگەلەکانی لەسەرتاسەری جیهانەوە بۆ پاراستنی ڕەوانە دەکات.
بهگوێرهى زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی بەنیازە لەچوارچێوەی وەفدێکی سەرکردە شیعەکانی بەرەی مقاوەمە کە زۆربەیان لەلیستی تیرۆری ئەمریکادان، پێکهوه بەشداریی لەپرسەی نەسروڵڵادا بکەن لهلوبنان.
ئەمریکا لەساناترین هەڵوێستیدا دەتوانێت بەهۆی ئەو هەڵوێستانەی بافڵ تاڵەبانیو چوونە نێو بەرەی مقاوەمەی شیعەوە، هاوکارییە داراییو سەربازییەکانی بۆ هێزەکانی دژەتیرۆرو پێشمەرگە ڕابگرێت، هێزەکانی یەکێتیش ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵ دەبنەوە لەڕووی داراییو دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکان، ئەمە جگەلەوەی ئەگەرهاتو ئەمریکا سزاکەی فراوانتر بکات، ئەوا هاوشێوەی سزاکەی تورکیا بەسەر سلێمانیو داختسنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی شارەکەدا، دانیشتووانی سلێمانی دەبنە زەرەمەندی سەرەکی لەو سەرکێشیانەی سەرۆکی یەکێتیدا.
#بافڵ تاڵەبانی