ده‌نگوباس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق په‌یامێكى تووند ئاراسته‌ى ئیسرائیل ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیسرائیل بەکوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند"، ده‌شڵێت:"کوشتنی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئیدانه ده‌كه‌ین‌و ئه‌وه‌ى ڕوویدا تاوانه".
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیه‌ندراوێکدا ئیدانه‌ى کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی کرد‌و هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر بارەگای سەرەکی حزبوڵڵا لەبەیرووت بە "تاوان‌و شەرمەزارکەرانە" ناوبرد.
سوودانى له‌په‌یامه‌كه‌یدا دەڵێت، "ئیسرائیل هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە، حەسەن نەسروڵڵا-ش شەهیدی ڕێگەی ڕاست"یه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ هەینی سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردەسەر باشووری بەیرووت‌و بڵاویکردەوە، بارەگای سەرەکیی حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لەهێرشەکەی دوێنێی سوپای وڵاتەکەی بۆسەر بەیرووت کوژراوە، حزبوڵڵاش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆش بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ، حكومه‌تى عێراق ماته‌مینى گشتیى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا ڕاگه‌یاند.
بەگوێرەی ئاماره‌كانى وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 700 کەس لەلوبنان کوژراون.
#عێراق