دەنگوباس
وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، پێویستە کۆبوونەوەى لوتکەى وڵاتانى کۆمکارى عەرەبى بکرێت بۆ رێگرتن لەفراوانتربوونى گرژییەکان و هەوڵدان بۆ ئاگربەست لە غەززە.
فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، بەشداریى لە کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و جەختى لەسەر گرنگی ئەنجامدانی لوتکەی بەپەلەی هاوبەشى کۆمکارى عەرەبى و وڵاتانى ئیسلامى کردووە، بۆ تاوتوێکردنى دۆخەکە.
راشیگەیاند، دۆخەکە پێویستى بەبڕیاری کاریگەرە بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا و لوبنان و دەریای سوور.