دهنگوباس:
ئەمڕۆ چیاو نما کوڕانی نەوشیروان مستەفا، بەزەبری هێز دەرگاکانی گردی زەرگەتەی سلێمانییان داخست کە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانە.
بەگوێرهى زانیارییەکانی "دەنگوباس"، باڵی چیاو نما دوای دەستگرتن بەسەر گردەکەدا، دەستیانکردووە بەگۆڕینی کێلونی ژوورەکان.
دانای ئەحمەد مەجیدو باڵی عومەری سەید عهلی لەناو سلێمانیو لەدەرەوەی گردەکە بینایەکیان گرتووەو ئامادەی دەکەن بۆ ئەوەی بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە درێژە بەکارەکانیان بدەن.
ئێستا گرفتی سەرەکی نێوان هەردوولای ناکۆکی گۆڕان لەسەر کەناڵی كهى ئێن ئێن-ه، کە لەناو بینای چاودێری داراییدایه لەگەڕەکی بەختیاریی کە ئەو بینایەش بەناوی کۆمپانیای وشەیەو کۆمپانیای وشەش کراوە بەناوی کوڕانی نەوشیروان مستەفاوە.
"دەنگوباس" زانیویهتی، ڕێکەوتن کراوه چیا بچێتەوە ناو یەکێتیو ببێت بەجێگری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیىو نماش دەکرێت بهبەرپرسی ئیدارەی گشتیی، ئەگەر ڕێککەوتنەکە گۆڕانکاریی تێدا نەکرێت.
#گۆڕان