دهنگوباس:
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەكەیان سوورە لەسەرئەوەی كە لەمساڵدا كێشەكان نێوان هەردوو حكومەتی عێراقو حكومەتی هەرێم لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان چارەسەربكرێن.
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەهەولێرەوە، وتی:"لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەتەواوەتی سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی عێراقو حكوومەتی هەرێم لەمساڵدا".
وتیشى:"لەكۆبوونەوەكاندا گوێمان لەزۆر زانیاریی بوو كە دەركەوت نیازپاكی هەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمهوه بۆ گفتوگۆكردنو گەیشتن بەخاڵی هاوبەش لەبارەی پرسە جیاوازەكانی نێوان هەردوولا".
ئهوهشى وت:"لەكۆبوونەوەكاندا باسمان لەپرسی نەوت، پارەداركردنی حكومەتی هەرێمو پرسی مووچە كردو باسمان لەداهاتی نانەوتیو داهاتی گوومرگو خاڵە سنورییەكان كرد لەگەڵ ئەو جیاوازییانەی هەن، هەردوولا سوورین لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەمبارەیەوە هەن".
عهتوانى ئهوهشى ڕوونكردهوه، "یەكێك لەدۆسیە گرنگەكان بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانە لەهەرێمی كوردستان كە لەو ڕووەوە ڕێژەیەكی باش لەمووچەخۆر تۆماركراوە، ئەوەشی پەیوەستە بەحكومەتی فیدراڵییەوە، پابەندبووە بەناردنی مووچەوە بهگوێرهى ئەو ماددانەی لەبوودجەدا هاتووە".
سهرۆكى لیژنهى دارایی پهرلهمانى عێراق جەختیكردهوه، "ئێمە چاومان لەوەیە كە ئەمساڵ ساڵی یەكلاكردنەوەی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان هەردوو حكومەت بێت، ئێمە گەشبینینو دەمانەوێت ساڵی 2025 ساڵی هاوبەشی بێت لەهەموو شتێكدا".
#مووچە