رۆژهەڵاتی ناوەراست

مەترسی هەیە ئیسرائیل هێرشبکاتەسەر بەغدا

26/09/2024

دەنگوباس
کەناڵی حەوتی ئیسرائیل وردەکاریی پلانێکی وڵاتەکەی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی کرایەسەر بەندەری ئیلات ئاشکرادەکات.

کەناڵەکە دەڵێت، هێرشەکە لەلایەن دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بووە و لە بەری ڕۆژهەڵات کەوتووەتە خوارەوە، سوپای ئیسرائیل تا ئێستا لێدوانی لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام مقاوەمەی عێراقیی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

سوپای ئیسرائیل لە پاش هێرشەکە جگە لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە بەندەرەکە دروستبووە، هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە، بەڵام وەك کەناڵی حەوتی ئیسرائیل دەڵێت، لە ئێستادا ئیسرائیل تاوتوێی وەڵامدانەوەی مقاوەمەی عێراقیی و ئەنجامدانی هێرشێك بۆسەر پێگەکانیان لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەکات.

لەهێرشە درۆنیەکەی عێراق بۆسەر ئیسرائیل دوو کەس بە سەختی برینداربوون، دانیاڵ هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هەڕەشەکە لە عێراقەوەیە و ئەوەی پێویست بێت دەیکەین.