ده‌نگوباس:
لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى دۆخى داراییه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات‌و ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"دۆخی دارایی‌و ئابووریی عێراق باشە، داهاتەكانیش لەسەرووی قەبارەی مه‌ترسیه‌كانه‌وه‌ن".
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ ڕۆژنامەی سه‌باح-ى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق قسه‌یكردووه‌و وتوویه‌تى:"لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەمەترسی نزمبوونەوەی نرخی لەسەر ئابوری عێراق كەمدەكاتەوە، چونكه دۆخی دارایی‌و ئابووریی عێراق باشە، داهاتەكانیش لەسەرووی قەبارەی مەترسییەكانی ئەگەری پاشەكشێی نرخی نەوتن لەبازاڕەكانی جیهان".
به‌وته‌ى جەمال كۆچەر، "نرخی نەوت دانەبەزیوەتە ئاستێك مایەی نیگەرانی بێت، وێڕای ئەوەش، ئێمە لەئێستادا لەدۆخێكی ئابووریی جێگیرداین لەگەڵ بوونی زیادەیەكی دارایی، بۆیە ناكرێت قسە لەسەر قەیران بكەین، لەحاڵەتێكدا نەبێت نرخی نەوت بۆ خوار (70) دۆلار داببەزێت".
ئه‌وه‌شى وتووه، "عێراق لەڕابردوودا بەچەندین قەیرانی ئابووریی‌و نەوتیدا تێپەڕیوە، بەڵام دۆخی دارایی سەقامگیربووەو هیچ مەترسیەكیش نییە لەسه‌رهه‌ڵدانى قەیرانی دارایی، بۆیه پێویسته ئه‌و دڵنیاییه لاى هه‌مووان‌و به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆران هه‌بێت".
#عێراق