ده‌نگوباس:
چاودێرانى سیاسیى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ڕیفراندۆم تەنها شكستی پارتی نەبوو، بەڵكو هی هەموو ئەوانەش بوو كەبەشداربوون لەبڕیارەكە، چونكه پێیانوایه، به‌گوێره‌ى مەنتقی ژیان، ئاساییە داننان بەشكست، ئەوەی نائاساییە عینادیكردن‌و شاردنەوەی شكستەو لێكەوتەكانی ئەو شكستەش، لەوكاتەوە دەستیپێكردووەو بەردەوامە، كه برسێتی‌و دەردەسەریى ڕووى له‌هه‌رێم كردوه.
له‌دواى ڕیفراندۆمه‌وه به‌رده‌وام یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان هێرشده‌كاته‌سه‌ر پارتى‌و ئه‌و حزبه تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى، گوێى بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گرتووه، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه، یه‌كێتیش به‌شدارێكى سه‌ره‌كى بووه‌و نموونه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌هێننه‌وه، تاكەكەس لەدوای ڕیفراندۆم بەڕوونی دانی بەشكستدا نا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بوو، بۆ مێژوو خۆی لەبەرپرسیارێتی ئەم شكستە نەدزیەوە.
ئه‌مڕۆ 24ى 9ى 2024 یه‌كێتیى هێرشێكى توندیكرده‌سه‌ر پارتى‌و نووسیویه‌تى:"بەداخەوە دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم وا نەکەوتەوە کە هیوای سەربەخۆیی کوردستان بەدیبهبێنێت، جا لەجیاتی ئەوەی سەرکردایەتی ئەوسای ڕیفراندۆم، بەتایبەتیش باڵی سەرکردایەتی خۆسەپێن‌و قۆرخکاری ناو پارتی، شانبداتەبەر ئەرکەکانی چارەسەرکردنی لێکەوتەکان‌و ساڕێژی برینەکانی دوای شکست، کەچی بەخیتابی ناڕەواو نا بەرپرسانەی تەخوین‌و درزخستنە ڕیزەکانی گەلەوە، مامەڵەیان لەگەڵ دەرئەنجامە چاوەڕوانکراوو نەخوازراوەکانی پرۆسەی ڕیفراندۆمدا کرد".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك دواى ڕیفراندۆم، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نووسیویه‌تى، "هەموو دەوڵەتە زلهێزەكانی دونیا وەك (ئەمریكا، بەریتانیا، فه‌رەنسا، ڕوسیا، چین، یەكێتی ئەوروپا، كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و گشت وڵاتانی دراوسێ) داوایان لێكردین كە ئەو ڕاپرسیە ئەنجامنەدەین‌و كاتی نییەو چەندین پێشنیاز‌و نەخشەرێگه‌یان خستە بەردەممان، ئەوەبوو كە سەركردایەتی هەرێم (بەخۆشمەوە) هیچ كام لەو پێشنیاز‌و نەخشە ڕێگایانەمان پەسەندنەكردو تەحەدای هەموو دونیامان كرد"، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌یه، یه‌كێتیى پاڵپشتێكى گه‌وره‌ى ڕیفراندۆم بووه.
له 7ی حوزه‌یرانی 2017 لەسەڵاحەدین که باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی لێ بوو، نوێنەری پارتە سیاسییەکانی ناو په‌رلەمان‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان، جگە لەهه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و کۆمەڵی ئیسلامی که پێکه‌وه خاوه‌نی 30 کورسی پەرلەمان بون، له‌کۆبونه‌وه‌دا بوون.
بارزانی که ئه‌وکات سه‌رۆکی هه‌رێم بوو، سه‌رپه‌رشتی کۆبونه‌وه‌که‌ى كرد، بڕیاردرا 25ی ئەیلولی 2017 ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی لەهەرێمی کوردستان‌و ناوچه‌کانی جێناکۆک به‌ڕێوه‌بچێت‌و ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم پێکهێنرا بەسەرۆکایەتی بارزانی.
ئەو بڕیارە دۆخى هەرێمى کوردستانی خستە قۆناغێکى نوێوە، بەشێک لەلایەنەکان داوایاندەکرد کۆدەنگى لەسەر هەبێت، یان لەپەرلەمانەوە بڕیارى لەسەربدرێت‌و بەشێکیشیان پێیانوابوو لەئێستادا کاتى ڕیفراندۆم نییە.
دوای سێ ڕۆژ یه‌کێتی‌و پارتی بڕیاریاندا په‌رله‌مانی کوردستان بۆ مه‌به‌ستی ڕیفراندۆم کارابکه‌نه‌وه، که نزیکه‌ی دوو ساڵ بوو به‌هۆی ناکۆکییه سیاسییه‌کانه‌وهو بە بڕیاری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی په‌کخرابوو.
بڕیاری ڕیفراندۆم له‌مانگی ئه‌یلول‌و له‌په‌رله‌مان وه‌کو خۆی په‌سه‌ندکرا، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌و مشتومڕە بوو که سێ مانگی خایاند‌و بەئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم کۆتاییهات.
پرسى ئەنجامدانى ڕیفراندۆم لەناوچەکانى جێناکۆک یەکێکبوو لەو بابەتانەى زۆرترین مشتومڕى بەدواى خۆیداهێنا، سه‌رکردایه‌تی که‌رکوکی یه‌کێتیی جگه له‌نه‌جمه‌دین که‌ریم که پارێزگاری که‌رکوک بوو، له‌دوایین ڕۆژە‌کانی بانگه‌شه‌دا به‌ته‌واوی دژایه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یان کرد، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی له‌سلێمانی‌و هه‌ولێر زۆر به‌گه‌رمی‌و هاوشانی بارزانی بانگه‌شه‌یانده‌کرد، به‌تایبه‌ت هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی‌و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی‌و مه‌لا به‌ختیارو ئه‌ندامانی تری مه‌کته‌بی سیاسی.
مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له 12ی ئه‌یلول سه‌ردانی شاری کەرکوکی کرد‌و له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه له‌ڕیفراندۆم لەکاتی خۆیدا وتی:"کەرکوک شارێکی کوردستانییەو ڕیفراندۆم دەکات"، ئه‌مه‌ش گڕی به‌ردایه ماڵی پێکهاته‌کانی ئه‌وشاره.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌مڕۆى یه‌كێتیدا هاتووه، "دەبوایە لەڕیفراندۆمی 25ى 9ى 2017دا، بەڕەچاوکردنی هاوسەنگی ئیقلیمی‌و نێودەوڵەتی، بەخوێندنەوەی وردی هەلومەرجی وڵات‌و بەهەماهەنگی لەگەڵ دۆستانی گەلەکەمان کە ئامۆژگاریی‌و پێشنیازی دۆستانەیان کردین لەدۆخێکی باشتری تەبایی‌و یەکڕیزی ناوخۆییدا، پەیڕەوی کرابا، بۆ ئەوەی لەدەرئەنجامە باش‌و خراپەکانیشدا هەمووان پێکەوە شانیان دابایە بەر بەرپرسیارێتی‌و ئەرکەکان".
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى یه‌كێتییدا باس له‌وه‌شكراوه، "لەجێبەجێکردنی بەڵێنی سەربەخۆیی پاشگەزبوونەوەو پرۆسەی ڕیفراندۆمیان کردە دەسکەلای موزایەدەی ناوخۆیی‌و بەکردەوەش خاکی کوردستانیان، لەناوچە دابڕاوەکان، بۆ قەدەری کەینوبەینی ژێربەژێر‌و موساوەمەی نابەرپرسانە بەجێهێشت، بەتایبەت کە ئەوکات جومگە سەرەکییەکانی حکومڕانییان بەدەستبوو، بۆیە لەئاستی دەرەوە دەستیاندا بەخۆچەماندنەوەو سڕکردنی ئاکامی ڕیفراندۆمەکەو پاڕانەوەو پێشکەشکردنی سازش لەسەر سازش، لە ئاستی ناوخۆشدا شانازی درۆزنانەی بەڕیفراندۆمێکی بێئاکامیان".
#باشووری کوردستان