ده‌نگوباس:
لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەم هەڵبژاردنەدا گۆڕانکاریی گەورە دەکەین‌و تەرازووی هێز دەگۆڕین کە ئەوەش تەنها بەئێمە دەکرێت"، ده‌شڵێت:"ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پیره‌مه‌گرونیه‌كان كۆبووینه‌وه‌و ئه‌وان له‌خه‌مى گۆڕانكاریى‌و باشكردنى ژیان‌و گوزه‌رانى خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه‌دان".
لاهور شێخ جه‌نگى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون ڕایگه‌یاندووه، "پیرەمەگروونیەکان خەمی گۆڕانکاریی‌و باشکردنی ژیان‌و گوزەرانی خەڵکی ئەم هەرێمەیانە، خەڵکە تێکۆشەرو سەربەرزەکەی وەک هەموو ناوچەکانیتر ویستێکی زۆریان هەیە بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە".
ده‌شڵێت:"گەنجەکانیان سەرباری بێکاریی‌و نەهامەتییەکان، دەیانەوێت لەوڵاتەکەی خۆیان بژین‌و بەرچاویان ڕوونبێت بۆ داهاتوو، ئێمەش پێمانڕاگەیاندن کە بەپشتیوانی خوا‌و خەڵک، بەپڕۆژەیەکی سیاسیی نوێ لەبەرەی گەل، لەم هەڵبژاردنەدا گۆڕانکاریی گەورە دەکەین‌و تەرازووی هێز دەگۆڕین کە ئەوەش تەنها بەئێمە دەکرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، "ئەمرۆ لەگەڵ ژمارەیەک لەهەڤاڵەکانم لەبەرەی گەل سەردانی شارۆچکەی پیرەمەگروونی خۆڕاگر‌و سەربەرزمانکردو لەنزیکەوە کاسبکارو گەنجان‌و جەماوەری ئەو شارۆچکەیەمان بەسەرکردەوەو پێمانڕاگەیاندن؛ ئێمە هاتووین بۆ ناو خەڵکی خۆمان، دەمانەوێت لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەدەنگ‌و هێزی گەل گۆڕانکاریی گەورە بکەین‌و کۆتایی بەو هەموو نەهامەتیە بهێنین کە ئەم حزبانەی دەسەڵات بەسەر گەلەکەمانیان هێناوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، "دەمانەوێت هیوا بگەڕێنینەوە بۆ گەنجەکانمان، پێمانڕاگەیاندن کە بەیەکەوە دەتوانین گۆڕانکاریی بکەن، داوامان لێکردن کە دەبێت بەفراوانی بەشداریی هەڵبژاردن بکەن تا گەل بیسەلمێنێت کە بڕیاری گۆڕینی ئەم دەسەڵاتەو دابینکردنی ژیانێکی شایستە تەنها بەدەنگەکانی ئێوە، بەئیرادەو توانا‌و هێزی گەل دەکرێت".
#لاهور شێخ جەنگی