دهنگوباس:
وهزیرى بهرگریى عێراق وردهكاریى كڕینى سهكۆى مووشهكى لهگهڵ كۆریاى باشوور واژۆكرد، ڕایدهگهیهنێت، "گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى بەرگریى ئاسمانی لەکۆمپانیایەکى کۆریاى باشوور واژۆكراوه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە گرێبەستى کڕینى ئەو سەکۆى مووشەکانە لەوەزارەتى بەرگریى عێراق واژۆکرا، سابت عەباسی وەزیرى بەرگریىو چۆى سۆنگ سوو باڵیۆزى کۆریاى باشوور لەعێراق ئامادەیبوون.
سابت عەباسی وەزیرى بەرگریى عێراق ڕایگەیاند، کڕینى ئەو سەکۆى مووشەکیانە گۆڕانێکى جۆریى ستراتیژیى بەرگریى ئاسمانى عێراق دەبێتو دەتوانێت هەموو ئاسمانى عێراق بپارێزێتو هاوسەنگى هەرێمیى بۆ وڵات دەستبەردەکات".
ئەو هەشت سەکۆى موشەکییە لە جۆرى (M-SAM)ى دروستکراوى کۆمپانیاى بیلاجى کۆریاى باشوورە، مەوداکەى مامناوەندە.
لاى خۆیهوه سەگڤان سندى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایشو بەرگریى پەرلەمانى عێراق ئاشكرایكردووه، "ئەوە یەکەمجارە دواى ساڵى 1991 عێراق سەکۆى مووشەکى لەو جۆرە بکڕێت، بەهۆى ئەو سزایانەى لەسەرى بووە، ئێستاش جگە لەموشەکى کورتهاوێژو مامناوەند، ناتوانێت موشەکى دوورهاوێژ بکڕێت".
بەگوێرەى گرێبەستەکە، یەکەم سەکۆى مووشەکى ساڵى 2025 دەگاتە عێراق، لە ناوەڕاستى ئەو ساڵەدا وەزارەتى بەرگرى تیمێک دەنێرێتە کۆریاى باشوور، بۆ ئەوەى مەشق لەسەر بەکارهێنانى بکەن.
#عێراق