ده‌نگوباس:
ڕێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم زانیاریى له‌باره‌ى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:"لەدوو ڕۆژی داهاتوو لیستی مووچەی مانگه‌كانى 8 و 9 پێكه‌وه بۆ بەغدا دەنێردرێت".
ڕێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌میدیاى پارتیه‌وه ئاشكرایكرد، "هەولێرو بەغدا ڕێککەوتوون کە تا کۆتایی ساڵی 2024 ناردنی مووچە بەردەوامبێت‌و ناردنی مووچە گەرەنتی کراوە، هەروەها لەدوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی حکوومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشت‌و نۆ لەگەڵ خۆی دەبات بۆ بەغدا".
به‌وته‌ى حه‌ملان، "بەغدا بۆیە مووچەی مانگی حەوتی ڕاگرت‌و تێبینییان لەسەری هەبوو، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لەلایەن مووچەخۆرانی هەرێمەوە، بەڵام دواتر لەکۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی هەرێم‌و عێراق بابەتەکە بۆ شاندەکەی بەغدا ڕوونکرایەوە، ئەوانیش بڕیاریاندا داواکارییەکانی هەرێمەکە جێبەجێبکەن".
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى 8و 9ی مووچەخۆران، ڕێباز حه‌ملان ده‌ڵێت:"ئێمە لیستی مووچەی مانگی حەوتمان بۆ بەغدا ناردبوو، بەڵام ئەوان مووچەی مانگی هەشتیان بۆ ئێمە نارد، بەڵام لەدوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی حکوومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشت‌و نۆ لەگەڵ خۆی دەبات بۆ بەغدا".
ئه‌وه‌شى وتووه، "دوای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی هەشت‌و نۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت، پێویستە بەغدا لەماوەی هەفتەیەکدا مووچەی هەردوو مانگەکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
سه‌باره‌ت به‌پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش، ڕێباز حه‌ملان باسی لەوەکرد، "پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاوە، بەڵام پلە بەرزکردنەوەی سەربازیی نەوەستاوە، چونکە ئەوان بەراورد بەڕاژەی مەدەنی ڕێژەکەیان کەمترە، بەڵام بەدڵنییاوە مافی هیچ فەرمانبەرێک نافەوتێت‌و سەرجەم مافەکانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە".
له‌باره‌ى پرۆژەی "هەژماری من"، به‌رپرسه باڵاكه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم وتی:"پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کاتێك لەگەڵ شاندەکەی بەغدا هاتە هەولێر بۆ هەموولایەکی ڕوونکردەوە کە هەژماری من پڕۆژەیەکی یاسایی‌و ڕێگەپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقەو هەموو مەرجەکانی تێدایەو هیچ کێشەی نییە، هەوڵدەدرێت تا کۆتایی ساڵ ڕێژەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لەهەژماری من بگاتە یەک ملیۆن مووچەخۆر".
#مووچە