ده‌نگوباس:
وه‌زیرێكى حكومه‌تى هه‌رێم هۆشداریی ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر پاره‌ى نه‌ختینه بۆ پڕۆژه‌ى ڕێگه‌ى دووسایدى (كانى وه‌تمان ـ دووکان) خه‌رجنه‌كرێت‌و هه‌فته‌ى داهاتوو پڕۆژه‌كه ده‌ستپێنه‌كاته‌وه، ده‌چمه ناو خۆپیشانده‌رانى سنووره‌كه"، ده‌شڵێت:"هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ دابیننه‌كردنى پاره، چونكه داهاتى ناوخۆ به‌ش ده‌كات".
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر دانیشتووانی دۆڵی خەلەکان بۆ ماوەی چوار کاتژمێر ڕێگەکەیان داخست، تاوەکو چوارشەممە مۆڵەتیان دابوو، هۆشداریی دووبارە داخستنەوەی ڕێگەکە بەتەواوی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی برده خەلەکان‌و بڕیاریشه سەرەتای هەفتەی داهاتوو کارکردن لەڕێگەکەدا دەستپێبکاتەوە.
له‌وباره‌یه‌وه دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، ''لێرەوە بەهەمووتان ڕادەگەیه‌نم ئەگەر پارەی نەختینە بۆ پڕۆژەکە خەرجنەکرێت‌و هەفتەی داهاتوو کارکردن لەڕێگەکەدا دەستپێنەکاتەوە، لەگەڵ خەڵکی خەلەکان دێمە خۆپێشاندان، چونكه هیچ بیانوویەک نییە بۆ دابیننەکردنی نەختینە، داهاتی ناوخۆ بەشی ئەو پڕۆژانە ده‌كات‌و پارە هەیە".
پڕۆژەی دووسایدی دووكان - چوارقوڕنە کە بەپڕۆژەی دووسایدی کانی وەتمان - دووکان ناسراوە، بەگوژمەی 150 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەوە جێبەجێدەكرێت.
بە گوێرەی ئامارەکانی بنکەی هاتووچۆی خەلەکان، لەهەشت مانگی ڕابردوودا 15 ڕووداوی هاتووچۆ لەو ڕێگەیەدا ڕوویانداوەو چوار چوار کەس گیانیان لەدەستداوەو زیاترلە 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
پڕۆژەی دوو سایدیکردنی 75 کیلۆمەتری ڕێگەی (کانی وەتمان ـ دووکان) 12 ساڵە بەسێ قۆناغ چووەتە واری جێبەجێکردن 25 کیلۆمەتری قۆناغی یەکەمی ڕێگەکە لەگوندی بێستانەو بۆ شارۆچکەی چوارقوڕنە تەواوکراوە، لەگوندی کانی وەتمان بۆ قەزای دووکان تائێستا هیچی قیرنەکراوە.
#باشووری کوردستان