دهنگوباس:
بۆ بەشداریكردن لەكۆبوونەوەی گشتی كۆمهڵهى نەتەوەیەكگرتووەكان، بڕیاروایە یەكشەممەى داهاتوو، مهسعود پزیشیكیان سهرۆك كۆمارى ئێران سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكات.
بهگوێرهى ههواڵى میدیاكانى ئێران، بڕیاروایە ڕۆژی یەکشەممەى ههفتهى داهاتوو، بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆبوونەوەی گشتیی كۆمهڵهى نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی ئەمریكا بكاتو ڕۆژی سێشەممەش وتارەكەی خۆی پێشکەشدەکات.
ساڵانەو لەكۆتایی مانگی ئەیلوولو سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا، كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەنیۆیۆركى ئهمریكا ئەنجامدەدرێت، تێیدا سەرۆكی ژمارەیەكی زۆر لەوڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكان بەشداریی تێدا دەكەن.
میدیاكانى ئێران باسیان لهوهشكردووه، بێجگە لەپێشكەشكردنی وتارەكەی، لەخشتەی كارنامەكەی سەرۆك كۆماردا، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا، ئاسیاو وڵاتانی دیكەی ئیسلامی، هەروەها دیداری لەگەڵ هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش دەبێت.
#ئەمریکا