ده‌نگوباس:
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق كه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی فیدراڵ كراوه ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر نیشاندانى ڕه‌زامه‌ندییان بهگواستنهوهى میلامى ژماره‌یه‌ك مامۆستاى هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش له‌نووسراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت:"ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی خزمەتی ژمارەیەک مامۆستا لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ سەر میلاکی حکومەتی عێراق ده‌ده‌ین، چونکە ئەوکەسانە بەهۆی گواستنەوەی ماڵ یان هاوژینیانەوە دەیانەوێت دەوامەکەیان بگوازنەوە".
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەواژۆی ئیبراهیم نامس جبووری وەزیری پەروەردە، ڕۆژى 16ى ئه‌م مانگه نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووەو داوادەکات، ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی خزمەتی ژمارەیەک مامۆستا بدات کە داوای گواستنەوەیان بۆ سەر میلاکی حکومەتی عێراق کردووە.
له‌و نووسراوه‌دا وەزیری پەروەردەی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی پەروەردە کە ئەو مامۆستایانە دەیانەوێت میلاکیان بۆ بگوازنەوە، پشتیوانی تەرخانکردنی پلەی وەزیفی‌و تەرخانکردنی دارایی دەکەن، چونکە گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکە لەهەرێمی کوردستانەوە لەدەرەوەی پلەو تەرخانکردنی دارایی دەبێت؛ بۆیە وەزارەت پشتگیریی لەگواستنەوەیان دەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی هەیە کە بەهۆی بەردەوامیی خانەنشینبوونەوە دروستبووە.
هه‌روه‌ك وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەنووسراوکەدا داوا لەوەزارەتی دارایی عێراق دەکات، ئه‌وانیش ڕەزامەندی ده‌رببڕن بۆ گواستنەوەی خزمەتی ئەو مامۆستایانە کە دانیشتووی پارێزگاکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیین.
به‌وته‌ى کامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەکەرکووک كه بۆ میدیاى پارتى قسه‌یكردووه، "ئەو نووسراوە دوای داواکاریی ژمارەیەک مامۆستا دێت کە داوایانکرد میلاکیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ سەر حکومەتی ناوەندی بگوازرێتەوە، بەڵام گواستنەوەکە بێ هەژمارکردنی خزمەت‌و پلەو تەرخانکردنی دارایی پەیوەست بەو خاڵانە دەبێت".
#باشووری کوردستان