کوردستان

نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شت‌و نۆى فه‌رمانبه‌ران

15/09/2024

ده‌نگوباس:

سبەینێ دووشەممە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى یه‌كجاریى پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت:"سبەی لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەستدەکەین".


لەکۆبوونەوەی نێوان ئەنجوومەنی وزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری‌و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێم بڕیاردرا بەچارەسەرکردنی گرفتی لیستی مووچەی مووچەخۆران.

میدیاى پارتى ئاشكرایكردووه‌، سبەینێ دووشەممە شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەکات، دووسبەی کۆبوونەوەکانیان بەئاڕاستەی کۆتاییهێنان بەگرفتی مووچە لەگەڵ شاندی عێراق دەستپێدەکەن‌و لیستەکانی مووچەش لەگەڵ خۆیان دەبەن‌و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "سبەینێ لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەستدەکەین، دوای دوو ڕۆژ مووچەی ئەو مانگە خەرجدەکرێت، هاوکات لەماوەی 14 ڕۆژیشدا مووچەی مانگی نۆ-ش خەرجدەکرێت".


#مووچە