دهنگوباس:
وتەبێژی بازاڕی سوتەمەنی سلێمانی ئاشكرایدەكات، وەزارەتی نەوتی عێراق بەهاوكاری سامانە سروشتییەكانی هەرێم، نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بەنرخی (100) هەزار دینار دابینكردووە كەئەوەش بارگرانیی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروستدەكاتو دوای پڕۆسەی عەمباركردن لەكۆتایی مانگی (10) دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.
ڕامیار ڕزگار وتەبێژی بازاڕی سووتەمەنی لەسلێمانی ڕایگەیاند، "وەزارەتی نەوتی عێراق بەهاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم نەوتی سپی بەنرخی پاڵپشتیكراو بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمدا دابەشدەكات، بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی سپی، عێراق (100) هەزار دینارو بڕی چوار هەزار دیناریشی بۆ تێچووی گواستنەوەكەی دیاریكردووە".
لەسەر بەرزی نرخی یەك بەرمیل نەوت وتیشی:"نەوتەكە بەنرخی پاڵپشتیكراوو بەبڕی (104) هەزار دینار بەسەر دانیشتوانی شارەكانی هەرێمدا دابەشدەكرێت كە ئەوەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان درووستدەكات بۆیە پێویستە بۆ كەمكردنەوەی نرخەكەی حكومەتی هەرێم هاوكاریی هاوڵاتیان بكات".
سەبارەت بەو بڕە نەوتەی دابینكراوە، ڕوونیكردەوە؛ بهگوێرهى ئامارە نافەرمییەكان ملیۆنێكو (284) هەزار خێزان لەهەرێمی كوردستاندا هەیە، كە بۆ هەر خێزانێك (200) لیتر نەوت دابەشدەكرێت كە بڕی پێویستیش لە (256) ملیۆنو (800) هەزار لیتر پێكهاتووە.
ڕامیار ڕزگار لەسەر كاتی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا ڕاشیگەیاند، "كۆتای ئەم مانگە دەست بەڕێكارەكانی عەمباركردنی نەوتی سپی دەكرێتو بڕیاریشە لەكۆتایی مانگی (10)دا لەناو سەنتەری شاری سلێمانیدا دەست بەدابەشكردن بكرێت".
لهبارهى بە گرفتەكانی دابەشكردنی سووتەمەنی بەسەر هاووڵاتیاندا وتیشی:"لەبەر هەر هۆكارێك بێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دوادەكەوێت كە هەندێكجار دەكەوێتە مانگی سێ كە ئەوەش هاوڵاتیان ناچاردەكات لەبازاڕەكاندا نەوتی سپی بكڕنەوە".
#باشووری کوردستان