ده‌نگوباس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاسه‌نته‌ر له‌كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم كه به‌بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌كارخراوه ئاشكرایده‌كات، ئه‌وان زانیاری‌یان هه‌یه له‌باره‌ى ئامێره‌كانى گواستنه‌وه‌ى گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌بنكه‌كانه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كان‌و ده‌ڵێت:"وه‌كوو پێویست باش نه‌بووه".
كاروان جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاسه‌نته‌ر له‌كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى میدیاى پارتیه‌وه وتوویه‌تى:"كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ندیی به‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نییه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی دروستبووه‌و به‌بڕیاری دادگای فیدراڵی ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌دووره‌وه ئاگه‌داری ئاماده‌كارییه‌كانین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "تێسته‌كانی پێشتر سه‌باره‌ت به‌ئامێری گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌بنكه‌كانه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كان وه‌كوو پێویست باش نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چووه، تائێستا زانیاریی وردمان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین".
باسى له‌وه‌شكردووه، "كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه ژماره‌یان 100 كورسییه به‌هی پێكهاته‌كانیشه‌وه، به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكراون".
پێنجشه‌ممه، 12ی ئه‌یلوولی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌گوێره‌ى نووسراوی ژماره (9) كه ڕۆژی دووشه‌ممه، 9ی ئه‌یلوول ده‌رچووه، به‌شێوه‌ی فه‌رمی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌شكردووه، هاوكات كورسیی كۆتاكانیشی له‌هه‌ر یه‌ك له‌پارێزگاكان دیاریكردووه.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، په‌رله‌مانی كوردستان له 100 كورسی پێكدێت، كه پێنج كورسی تایبه‌ته به‌پێكهاته‌كان.
كۆمیسیۆن ڕوونیكردبووه‌وه، كۆی گشتیی كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسییه‌و دوو كورسی تایبه‌ته به پێكهاته‌كانی توركمان‌و مه‌سیحی، هاوكات ژماره‌ی كورسییه‌كانی سلێمانی 38 كورسیه‌و دوو كورسی بۆ پێكهاته‌كانی توركمان‌و مه‌سیحییه.
هه‌روه‌ها كۆمیسیۆن هێمای بۆ ئه‌وه‌كردبوو، كورسییه‌كانی دهۆك 25 كورسیه‌و یه‌ك كورسی بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحییه، هاوكات سێ كورسیش بۆ هه‌ڵه‌بجه دانراوه.
سەرۆکی هەرێم لە 26ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، کە لەوادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوەدەبەن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.
#باشووری کوردستان