دهنگوباس:
101 كهسایهتى ناسراو لهبواره جیاجیاكان هۆشداریی لهبارهى دۆخى ههرێمى كوردستانهوه دهدهنو ڕایدهگهیهنن، "بانگەشەیەکی شارستانیانە، ھەرێمی کوردستان لەھەڕەشەیەکی جدی دەپارێزێت".
لهڕاگهیهنراوێكدا بۆ ڕای گشتیی کوردستانو - قەوارەو ھێزو لایەنە سیاسییەکان ئهو 101 كهسایهتیه دهڵێن:"وەک ئاشکرایە چەند ڕۆژێکی دیکە بەشێوەیەکی فەرمی لەھەرێمی کوردستان پڕۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات".
نووسیویانه، "ئێمە ژمارەیەک لەکەسایەتی سیاسیو نووسەرو ڕۆژنامەنووس، کەسانی ئەکادیمیو چالاکوانانو چینو توێژەکانی کۆمەڵگه، لەسۆنگەی دەرککردنمان بەمەترسی لێکەوتەکانی بانگەشەی توندو گەڕانەوە بۆ سەردەمی ناکۆکییە حزبیەکانو ھەڵدانەوەی قەتماغەی کۆنەبرین، لەپاڵ ھەموو ئەمانەشدا مەترسییە دەرەکیو ئیقلییمیەکانی سەر ھەرێمی کوردستان، لە پێناوی پاراستنی ھەرێمی کوردستان لەو مەترسییە جددیانەی کە ڕووبەڕووی ھەرێم دەبێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە بڕوامان بەدیموکراسی ھەیەو ھەموو تاکێکی کۆمەڵگا ئازادە لەدەنگدان چهند داواكارییهك دهخهینهڕوو".
داواكارییهكانى ئهو كهسایهتییانه بریتین له:
ـ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەشێوازێکی شارستانیانەو ھێمنو لەکەشێکی دیموکراسیانەی ئارام بەڕێوەبچێت.
ـ ھەموولایەک بەڵێن بدات کە پابەندی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەبێت.
ـ ڕەخساندنی ھەلی یەکسانو ئازاد بۆ سەرجەم قەوارەو لایەنەکانو کاندیدە سەربەخۆکان.
ـ دوورکەوتنەوه لەسیاسەتی فشارو ھەموو شێوازێکی ناڕەوا بەئامانجی بەدەستھێنانو کۆکردنەوەی دەنگ.
ـ بەردەوامبوونی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان پارتیو یەکێتی مەترسیدارە، دەبێت کۆتایی پێبێت.
#باشووری کوردستان