دهنگوباس:
سهرۆك كۆمارى ئێران بهشێوهیهكى جیاواز باس لهكوردانى باشورو ڕۆژههڵاتى كوردستان دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "ئێمە لەهەردوولای سنوور کورد (کوردنشین)مان هەیە، هەموومان وەکو یەکدین، تەنها یەک هێڵیان کێشاوە کە لەیەکدی جیایان بکەنەوە".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ پەیامنێری ماڵپەڕی ''دکتۆر پزیشکیان''، لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ''ئێمە لەهەردوولای سنوور کوردنشینمان هەیە، هەموومان وەکو یەکدین، تەنها یەک هێڵیان کێشاوە کە لەیەکدی جیایان بکەنەوەو شەڕ دروستبکەن، ئێمە نەک تەنها شەڕمان نییە، بەڵکو پێکەوە لەپەیوەندیداین، بەلووچەکانی ئەملاش لەگەڵ بەلووچەکانی ئەولا لەپەیوەندیدان، ئێمە پێکەوە براین".
پزیشکیان وتوویهتى:"لەنێوان ئێمەو دراوسێکانمان پەیوەندیی خزمایەتی هەیەو ناکرێ لەبەرچاو نەگیرێت، ئەمە دەرفەتێکەو دەکرێ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەکاربهێنرێن، ئەوکات ژیانی خەڵکی ئێمە لەهەردوولای سنوور بەرەو باشی دەچێت".
سهرۆك كۆمارى ئێران باسى لهوهشكردووه، "بەبەکارهێنانی دروستیی دەرفەتەکان، ئابووری گەشە دەکات، هێزی کۆمەڵایەتیو سیاسیی زیاتر دەبێت، ئەزموونەکان دەگوازرێنەوەو سیاسەتەکان هاوئاهەنگ دەبن، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی وەک دەرفەتێک بیانبینین، دەیانکەین بەهەڕەشە، دەتوانین لەدەرفەتەکان کەڵک وەربگرین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی نزیکمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ هەبێت، ئەم بابەتەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر دۆخی خەڵکی هەردوولای سنوور هەبێت".
#باشووری کوردستان