دهنگوباس:
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی مهسعود پزیشکیان سهرۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو بەناوشاری سلێمانیو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تا دەباشان بڵاوەیان پێکراوە.
بەمەبەستی ڕێکاری ئەمنی بۆ سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆك کۆماری ئێران بۆ شاری سلێمانی، تەواوی هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
دهنگوباس زانیاریی ئهوهى دهستكهوتووه، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشهممهوه خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنی بۆ سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆك کۆماری ئێران بۆ سلێمانی.
لەئێوارەی ئەمڕۆوە تەواوی هێزە ئەمنییەکان لەکۆماندۆ، ئاسایشو پێشمەرگە لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود تا دەباشان جێگیرکراون.
#سلێمانی