دهنگوباس:
لاهور شێخ جەنگی سهرۆكى بهرهى گهل ڕایگەیاند؛ هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو سەلماندوویەتی کە ڕێژەیەکی زۆر کەمی دەنگدەران پارتەکانی دەسەڵاتیان هەڵبژاردووە، هەربۆیە دەنگی ناڕازی لەم هەڵبژاردنەدا دەتوانێت کۆتایی بەم دەسەڵاتە بهێنێت.
ئەو ڕاگەیاندنەی لاهور شێخ جەنگی لەچوارچێوەی سەردانێکی ئەمڕۆیدابوو لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێكانى بەرەی گەل بۆ شاری پێنجوێن.
لاهور شێخ جەنگی لەنزیکەوە گوێی لەخواستو داواکاریی هاووڵاتیانی ئەوشارە گرتو ڕایگەیاند، "بێهیوا نەبن، چونکە ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی، بەدەنگەکانیان دەتوانن ئەمجارە پارتەکانی دەسەڵات دووربخەنەوەو دەرفەت بدەن بەبەرەی گەل تا ژیانو گوزەرانیان خۆشبێتو ڕزگاریان بێت لەو هەموو نەهامەتیەی بەسەریاندا هاتووە".
هەروەها جەختیکردەوە، "ئەگەر دەنگ نەدەن، مانای ئەوەیە کە بەم دۆخە ڕازین، چونکە لایەنەکانی دەسەڵات بەدەنگێکی زۆر کەم حکومڕانی ئەم هەرێمە دەکەن، هەربۆیە دەیانەوێت خەڵکی کوردستان بێهوا بکەنو نەچن بۆ دەنگدان، خۆ ئەگەر زۆرینە بەشداریی دەنگدان بکات، کۆتایی بەم دەسەڵاتە دەهێنن".
لاهور شێخ جەنگی جهختیكردهوه، "بەرەی گەل هێزێکی نوێی جەماوەرییەو بەرنامەیەکی چڕو هەمەلایەنەی ئامادەکردووەو دەیەوێت هیواو ئومێد بگەڕێنینەوە بۆ خەڵک، ئەوەش تەنهاو تەنها بەدەنگدانو متمانەی خەڵک دەبێتو دەنگیان بۆ بە بەرەی گەلو هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات بێت".
#لاهور شێخ جەنگی