ده‌نگوباس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای ناردنی پارەکەی بەغدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە بڵاودەکاتەوەو دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت".
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێم له‌ڕێگه‌ى میدیاى پارتیه‌وه وتوویه‌تى:"دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووی مووچەخۆرانی هەرێم، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچە نەماوەو چاوەڕێی ناردنی ئەو پارەیە دەکەین کە ماوە".
هه‌ورامانى وتوویه‌تى:"دوای ناردنی پارەکەی بەغدا، حکوومەتی هەرێم لیستی مووچە بڵاودەکاتەوەو دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت‌و ئامادەکارییەکانیش بۆ مووچەی مانگ نۆ دەستپێدەکەین".
ئه‌وه‌شى وتووه، "پێشوازیی لەم لێکتێگەشتنە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ دەکەین‌و ئومێدەوارین لەسەر پرسەکانی دیکەش بگەینە ڕێککەوتن، هەروەکو چۆن لەپرسی مووچە لێکتێگەشتنەکان ئەنجامی هەبوو".
به‌وته‌ى هەورامانی، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە نیەت پاکی خۆی نیشانداوە، جیددیەو ئامادەیە بۆ هەموو دەستپێشخەرییەک بۆ چارەکردنی سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ".
#مووچە