کوردستان

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب: پارتی و یەكێتی خزمەتكاری توركیاو ئێرانن

10/09/2024

دەنگوباس
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی ڕایدەگەیەنێت، پارتی و یەکێتی كێبڕكێیانە لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئەمنیی بە ئێران و تورکیا.


ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، پارتی و یەكێتی خزمەتكاری توركیاو ئێرانن، لەسەر حسابی رۆڵەكانی كورد.

دەشڵێت، شەڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك شەڕێكی راشكاوی نێوان تاران و ئەنكەرە بوو.

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب باسی لەوەشکردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەندامانی خانەوادەی بارزانی سەركردایەتی دەكەن، هاوكاری توركیا دەكەنـ لەشەڕی دژی چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان لەناو خاكی هەرێمی كوردستان، كە بەمدواییە روبەڕی ئۆپراسیۆنەكانی فراوانكردووە، بەتایبەت لە پارێزگای دهۆك و، ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەو حزبە.

دەشڵێت، لەبەرامبەردا، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە میراتگرانی سەرۆكی كۆچكردوی عێراق، جەلال تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكەن، راوەدوی ئەندامانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران دەنێن و، گەمارۆ دەخنە سەرناوچەكانیان، تا دەگاتە راگواستنیان هاوشێوەی ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر بەسەر بەهزاد خسرەوی، ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هات، كە رادەستی دەسەڵاتدارانی ئێران كرایەوە.