دەنگوباس
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، کۆماری ئێران بگاتە بەغدا و پاشان بەسەردانێك دەچێتە هەولێر، بەوەش دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئێران کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
سەردانەکەی پزیشکیان بە یەکەم سەردانی ناوبراو بۆ عێراق دوای دەستبەکاربوونی دێت، هاوکات نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئاگادار کراینەوە کە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارە چوارشەممە سەردانی عێراق بکات.
ڕوونیشکردەوە کە پزیشکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوە و چەند یاداشت و ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران بڵاویکردەوە کە پزیشکیان دەچێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەوەش دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئێران کە سەردانی هەرێم بکات.
پێشتر بڕیار بوو ئیبراهیم ڕەئسیی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیدا گیانی لەدەستدا و نەیتوانی ئەو سەردانە ئەنجامبدات.