ده‌نگوباس:
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ماوه‌ى 48 كاتژمێرى ڕابردووى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌شارى هه‌ولێر، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى به‌ته‌یف سامى وتووه، سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه‌ى له‌هه‌ژمارى من به‌شدارییان كردووه، لاى بانكى ناوه‌ندیى باوه‌ڕپێكراون.
سەمیر هەورامى وتەبێژى جێگری سەرۆک وەزیرانى هەرێم له‌ڕێگه‌ى میدیاى یه‌كێتیه‌وه ڕایگەیاند، "لەسەر دۆسیەى مووچە تا ڕادەیەک گەیشتینە ئەنجامێکى باش".
وتیشى:"وه‌زیرى دارایی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، گرنگه تاوه‌كو مانگى 12 ته‌واوى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم مووچه‌كانیان به‌بانكیی (ته‌وتین) بكرێت له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و بانكانه‌ى لاى عێراق متمانه پێكراون".
ئه‌وه‌شى وت:"پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى به‌ته‌یف سامى وت، ته‌واوى ئه‌و بانكانه‌ى له‌هه‌ژمارى من به‌شدارییان كردووه لاى من وه‌كو بانكى ناوه‌ندیى باوه‌ڕ پێكراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی وتى، گرنگ ئه‌وه‌یه مووچه‌ى مووچه‌خۆران ته‌وتین بكرێت، ئیتر من ئه‌وكات كارم به‌لیستى مووچه نییه".
وته‌بێژه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى ڕوونیكرده‌وه، "هه‌ر بۆ زانیاریى هه‌موولایه‌ك، هه‌موو ئه‌و بانكانه‌ى ته‌وتین ده‌كه‌ن‌و له‌هه‌ژمارى من به‌شدارن، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت، وه‌كو وه‌زیرى دارایی‌ش وتى: گرنگ ئه‌وه‌یه مووچه‌خۆران هه‌ژمارێكى بانكى له‌بانكێكى باوه‌ڕپێكراوى عێراق هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ى هه‌ژمارى من-دا".
جه‌ختیشكرده‌وه، "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر نیه‌تێك بینرا بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غداو با خه‌ڵكیش دڵخۆش بن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، حکومەتى عێراق بۆ مووچەى مانگەکانى حەوت‌و هەشت، ترلیۆنێک‌و 181 ملیار دینارى ناردووە، بۆ مووچەى مانگى حەوت 998 ملیار دینارمان پێویست بووە، وەزیرى دارایى عێراقیش وتى، لیستى مووچەى مانگەکانى ئاب‌و ئەیلول بنێرن، پارەکە خەرجدەکەم.
#مووچە