دهنگوباس:
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، بێهزاد خوسرەوی بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە لەوڵاتی خۆی هاتووەتە هەرێمی کوردستان، لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشی سنووری شاری سلێمانی ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوەتەوە، دهشڵێت:"پێمانوایە، پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان بێنەسەرهێڵ بۆ سۆراخکردنی هەواڵی ئەو هاووڵاتیەو پاراستنی ژیانی لەوڵاتی خۆی".
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەیامێکی لەبارەی ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بەئێران لەلایەن ئاسایشی سنووری شاری سلێمانی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا هاتووه، "دوای بەدواداچوونمان وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤو بەتایبەت نووسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی، سەبارەت بەهەواڵی ڕادەستکردنی هاووڵاتیەکی پەنابەری کوردی خەڵکی ئێران بەناوی بێهزاد خوسرەوی دانیشتوی شاری سلێمانی بەدەوڵەتی ئێران، دەرکەوتووە ئەو هاووڵاتییە خاوەن پێداویستی تایبەتەو پەنابەربووە، لەشاری سلێمانی نیشتەجێ بووە، بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە لەوڵاتی خۆی هاتووهتە هەرێمی کوردستان".
ههر لهو پهیامهدا دهستهى سهربهخۆى مافى مرۆڤ جهختیكردووهتهوه، "بەڵام دوای بانگکردن لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشی سنووری شاری سلێمانی، ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوەتەوە دوور لەهەر ڕێکارێکی ئیدارییو یاساییو بێ هەبوونی هیچ بڕیارو ڕێککەوتنێک لەوبارەوە".
زانیاریى زیاتر لهبارهى بێهزادهوه خراوهتهڕوو دهڵێت:"ناردنەوەی ئەو هاووڵاتیە بەوڵاتی خۆی، پێچەوانەی بڕگەی دووەمی ماددەی (21) ی دەستوری عێڕاقی فیدڕاڵە کە دەڵێ (نابێ پەنابەری سیاسی ڕادەستی وڵاتی خۆی بکرێتەوە یان بگەڕێنرێتەوە بەزۆری بۆ ئەو وڵات و شوێنەی لێی ڕایکردووە)، هەروەها پێچەوانەی بنەماکانی مافی پەنابەرێتیو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مامەڵەکردنە لەگەڵ پەنابەران".
دهستهكه پێشیوایه، "ئەگەر هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێک هەبێ بۆ گەڕانەوەی هەر پەنابەرێک بۆ وڵاتی خۆی لەنێوان وڵاتان، پێویستە لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتیو نەتەوەیەکگرتووەکان بێتو بەئاگاداریی لایەنی پەیوەندیداریی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بێتو بەگوێرهى یاسا کارپێکراوەکان مامەڵە لەگەڵ ئەمجررە کەیسانە بکرێن".
داواشدهكات، "نەتەوەیەکگرتووەکان بێنەسەرهێڵ بۆ سۆراخکردنی هەواڵی ئەو هاووڵاتیەو پاراستنی ژیانی لەوڵاتی خۆی، جەختدەکەینەوە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی وڵاتانیش کە ئێستا پەنابەرن لەهەرێمی کوردستان وەک میوان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێو ژیانیان پارێزراوبێت دوور لەیاساو ڕێکارەکان هیچ مامەڵەیەکی تریان لەگەڵ نەکرێ".
#سلێمانی