کوردستان

مونا قەهوەچی: عەلی حەمەساڵح داوایکرد هەر کورسیەکی پەرلەمان (60) ملیۆنی بۆ تەرخان بکەن

09/09/2024

دەنگوباس
مونا قەهوەچی، جێگری پارتی چاکسازیی تورکمان دەڵێت: گۆڕان و عەلی حەمە ساڵح، دەیانویست لەڕێی پرۆژە یاسایەكەوە لە پەرلەمان، پارەی گشتی بۆ بەرژەوەندی حزبی بەکاربهێنن و هەر کورسیەکی پەرلەمان (60) ملیۆنی بۆ تەرخان بکەن، بەڵام بۆیان نەچووە سەر و ڕێگری لە یاسایەکە کرا.


مونا قەهوەچی لە نوسینێكدا ئاماژە بەوەدەكات، عەلی حەمە ساڵح لە لێدوانێكدا درۆ و دەلەسە بەناوی بەندەوە بڵاودەكاتەوە، گوایە لە کاتی گفتوگۆی یاسای بودجەی پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمان، داوای پارەمان بۆ پارتە سیاسییەکانی تورکمان کردووە، پێویستە خەڵکی کوردستان ڕاستییەکان بزانێت و گوێ نەگرێت لە قسەی دروستکراو و ناڕاست، چونکە  ئاشکرایە کە گۆڕان و عەلی حەمە ساڵح دەیانویست، لە ڕێگەی یاسای بودجەی پارتە سیاسییەکانەوە، پارەی گشتی بەهەدەر بدەن و بۆ چالاکی حزبی و کەسێتی بەکاریبهێنن، کەچی بەو قسانە دەیانەوێت پەرێزی پیسی خۆیان بە ئێمە خاوێن بکەنەوە.

دەشڵێت، لەڕێی یاسایی بودجەی پارتە سیاسیەكانەوە بۆ هەر كورسیەك داوای (60) ملیۆن دیناریان دەكرد.