ده‌نگوباس:
حزبى شیوعى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى یه‌كێتى ده‌كات‌و هۆشداریده‌دات، ده‌ڵێت:"گرتن‌و داخستنی باڵاخانه‌ی ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ئه‌جێندای چالاكییه‌كانی خۆیان له‌كاتی دیاركراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌دا، ده‌چێته خانه‌ی ڕێگه‌گرتن له‌هزری دیموكراسی‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و پێشكه‌وتنخواز"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وه‌ى ڕوویدا ئاوده‌باته ئاشی هه‌ڵگرانی بیری تاریك‌و بانگه‌وازكه‌رانی هزری ڕه‌ها‌و گوتاری ناكۆك دژ به‌به‌یه‌كه‌وه‌ژیان‌و هه‌ڵگرانی ئاراسته‌ی نایه‌كسانی‌و جیاكاریی دژ به‌ژنان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مكاره بۆ ڕازیكردنی ئه‌و هێزه نامه‌ده‌نییانه ده‌ژمێردرێت".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا حزبى شیوعى كوردستان ڕایگه‌یاندووه، "با چیتر هزر‌و ڕۆشنبیریی‌و چالاكی مه‌ده‌نی نه‌كرێته قوربانی ناكۆكی سیاسی".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "له‌كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا هێزێكی ئه‌منی له‌شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌كی تۆڕی ناوه‌ندی چاودێردا گرت كه بنكه‌و ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی كۆمه‌ڵێك چالاكی ڕۆشنبیریی‌و هونه‌ریی‌و مه‌ده‌نیی هه‌مه‌جۆری چۆنایه‌تی گرنگه له‌پایته‌ختی ڕۆشنبیریی، له‌وانه گه‌لاوێژ‌و دابڕان‌و فیمینیستی ڕۆشنگه‌ریی".
باس له‌وه‌شكراوه، "ڕێكخستنی چالاكییه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئه‌و بنكه‌و ناوه‌ندانه‌و به‌رده‌وامبوونی بۆ زیاتر له‌ده‌یان ساڵ، نه‌ك ته‌نها دیارده‌یه‌كی شارستانی‌و به‌ناوبانگ‌و دیاره له‌شاری سلێمانی، به‌ڵكو ڕۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ند‌و شاعیر‌و نووسه‌ران له‌ڕۆژهه‌ڵات‌و باكوور‌و ڕۆژئاوای كوردستان‌و كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری عێراق‌و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان‌و ڕۆشنبیران‌و بیرمه‌ندان له‌وڵاته جۆراجۆره‌كانی جیهان له‌و چالاكییانه به‌شدارده‌بوون".
ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ش دراوه له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا، "دوور له‌بابه‌ت‌و پاشخانی گرفتی سیاسی‌و ناكۆكی ناوخۆیی حزبی كه بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌خودی هه‌ر حزبێكه، ئه‌گه‌ر به‌لۆجیك ته‌ماشای ئه‌و مه‌سه‌لانه بكه‌ین نابێ به‌شێوه‌یكی نه‌رێنی كاربكاته‌سه‌ر بابه‌تی گه‌شه‌پێدان‌و پشتگیریكردن له‌هزر‌و ڕۆشنبیریی كه بابه‌تێكی گشتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و به‌گوێره‌ى ئه‌زموونی گه‌لانی جیهان هزر‌و ڕۆشنبیریی گشتی هه‌رده‌م شوناس‌و پێگه‌ی گشتی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رده‌وامبووه‌و هزر بابه‌تێك نییه به‌داخستنی شوێن‌و باڵه‌خانه كۆتایی پێبێت".
جه‌ختكراوه‌ته‌وه، "پێمانوایه گرتن‌و داخستنی باڵاخانه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك، ئه‌جێندای چالاكییه‌كانی خۆیان له‌كاتی دیاركراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌دا، ده‌چێته خانه‌ی ڕێگه‌گرتن له‌هزری دیموكراسی‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و پێشكه‌وتنخواز‌و، ئاوده‌باته ئاشی هه‌ڵگرانی بیری تاریك‌و بانگه‌وازكه‌رانی هزری ڕه‌ها‌و گوتاری ناكۆك دژ به‌به‌یه‌كه‌وه‌ژیان‌و هه‌ڵگرانی ئاراسته‌ی نایه‌كسانی‌و جیاكاریی دژ به ژنان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مكاره بۆ ڕازیكردنی ئه‌و هێزه نامه‌ده‌نییانه ده‌ژمێردرێت".
له‌كۆتاییشدا حزبى شیوعى نووسیویه‌تى:"له‌ڕوانگه‌ی خه‌مخۆرییمان بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری ئازاد‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و پاراستنی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و چالاكییه كه‌لتووری‌و هزرییه كه بوونه‌ته سیمای پایته‌ختی ڕۆشنبیریی، داواكارین گرتن‌و داخستنی ئۆفیسی چاو‌دێر به‌جۆرێك چاره‌سه‌ربكرێت، كه ته‌واوی ئه‌و ئۆفیس‌و ناوه‌نده بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌و بوار بدرێت له‌و شوێنه چالاكییه‌كان به‌رده‌وامبێت‌و كاری هزر‌و كه‌لتوور‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌بێته قوربانی ململانێی‌و ناكۆكی سیاسی".
#باشووری کوردستان