دهنگوباس:
عێراق ڕێكهوتنێكى نوێى ئابووریى ئهنجامداوه كه ڕێگه بههاووڵاتیان دهدات لهژێر سهرپهرشتى بانكیى ناوهندیداو لهكاتى گهشتكردنیان بۆ دهرهوهى وڵات، هیچ بڕە پارەیەک لەگەڵ خۆیاندا نەبەنو لەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەکەن، بانکی ناوەندیی بڕی پارەی پێویستیان بۆ دابیندەکات، ڕاوێژکارێکی سودانیش ئاشكرایكردووه، "ئامانج لەو هەنگاوە کۆنترۆڵکردنی بردنە دەرەوەی دراوی بیانیو بەتایبەت دۆلارە".
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى بڵاوكراونهتهوه، لەشوباتی ئەمساڵدا وردەکاریی سیستمی چاکسازیی بڵاوکردەوە کە عێراق بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی جوڵەی دۆلار ڕێکەوتنی (عقود الخمسـه) پێنج دراوی بیانی لەگەڵ هەریەک لەوڵاتانی (چین، هندستان، ئێران، تورکیاو ئیماڕات) ئەنجامداوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران ئاڕتى قسهیكردووهو وتوویهتى:"ئەو هەنگاوەی عێراق پلانێکی درێژخایەنەو چەند ساڵێکی پێدەچێت، بەڵام دەتوانن بڵێن کە لەئێستادا 30٪ی پلانەکان جێبەجێکراوەو لەداهاتوودا هەنگاوەکان خێراتر دەکرێن".
وتووشیهتى:"مامەڵە داراییەکان بەگوێرەی مامەڵەی سەردانیکردنو گەشتی هاووڵاتیان دەکرێت، بۆ نموونە هاوڵاتییەکی عێراقی دەیەوێت سەردانی تورکیا، بکات پێویست ناکات پارەی کاش لەگەڵ خۆی ببات، بەڵکو کارتێکی بانکیی ڕێگەپێدراو لەگەڵ خۆیدا دەبات کە هاوکار دەبێت لەوەی ڕۆژانە بەبڕێکی دیاریکراو هاوڵاتییەکە لیرەی تورکی بۆ مامەڵەکانی ڕابکێشێت، چونکە ڕێگە بەبردنەوە دەرەوەی دۆلار نادرێت بۆ ئهو وڵاته".
بهوتهى مهزههر محهمهد ساڵح، بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەنجامدراوە، هەر هاووڵاتیەک کە گەشتێک بۆ یەکێک لەو پێنج وڵاتە دەکات، هیچ بڕە پارەیەک نابات، بەڵکو کارتێکی بانکیی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت کە بەهۆیەوە دەتوانێت مامەڵەکانی ئەنجامبداتو پاشان ڕاستەوخۆ بانکی ناوەندیی لەڕێگهی هەژماری بانکییەوە بڕی خەرجییەکە بەدراوی وڵاتەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.
لهكۆتاییشدا جهختیكردووهتهوه، لەکاتی گەڕانەوەی هاوڵاتییەکەدا ئەو بڕە پارەیەی کە خەرجکراوە، بەشێوەی سوودی بانکیی ڕێگەپێدراو لەسەر مووچەکەی دەبڕدرێت ئەگەر مووچە خۆربێت، ئەگەر مووچەخۆریش نەبێت، ئەوە مانگانە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بڕە پارەکەی لێوەردەگیرێت کە کاریگەری لەسەر بژێوی ژیانی نەکات.
#عێراق