راپۆرت و چاوپێکەوتن

مەسعود بارزانی هێرشی توند دەکاتەسەر بافڵ تاڵەبانی.. چی بە مامۆستایانی ئایینی وت؟

07/09/2024

دەنگوباس
مەسعود بارزانی هیچ کاتێک وەکو ئەمجارە پەشۆکاو ماندوو دیار نەبوەو ترسێکی زۆری لەم بارودۆخەو هەڵبژاردنە لێ نیشتبوو، قسەکانیشی هەمووی هەڕەشە بوو مەبەستی بوو بەمامۆستایان بڵێ (ڕێگەم بدەن 31 ئابێکی دیکە دروست بکەمەوە ئێوەش شاهید بن کە من خەتابار نیم) ئەوەش بەگوێرەی وتەی بەشداربوویەکی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی.

مامۆستایەکی بەشداربوو لە دانیشتنەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی دەڵێت بەئامادبوونی نزیکەی (200) مامۆستای ئایینی کەهیچ مامۆستایەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی تێدا نەبوو، ئەوانەشی بەشداربوون وەکو: (مەلا عەبدولواحید باڵەکی، د. مادح بەرزێوەیی، محەمەد ئێنەیی، - لوقمان جامعی، تاهیر بەحرکەیی، محەمەد وەرتی، مەلا تەحسین حوجرانی و مەلا عیرفان موفتی..). له‌ولاش  لەگەڵ ئامادەبوونی ( فازل میرانی و هۆشیار زێباری و سیداد بارزانی)، سەرەتا پێش هاتنی مسعود بارزانی  سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان  بە ڕێکەوتن لەگەڵ وه‌زیری ئه‌وقاف مامۆستایانی تلقین دا کە لەبەر ئەوەی زۆرن ناتوانن پرسیار بکەن و جەنابی سەرۆک ڕاستەوخۆ کۆبوونەوەی دیکەی هەیەو دەتوانن بەنووسین لەسەر وەرەقە ئەگەر پرسیارێکتان هەبوو یان داواکاری بنووسن بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

وەك ئەو مامۆستا ئاینییەی لەبار باری ئەمنیی ناوەکەی ئاشکرانەکردووە دەڵێت، واتا (نەوەک نامەکان بدرێتە مسعود بارزانی) دواتر زانراوە هەر لەناو هۆڵەکە لەکۆتایی ئەوانەی ئاگادار بوون وتیان نامەکان هیچیان ناچیتە لای مسعود بارزانی.

دەڵێت "پاش هاتنی مسعود بارزانی لەجیاتی بەچەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەست پێبکەن، سه‌رۆكی زانایان دەستیکرد بەقسەکردن و وەسفیکردنی  ڕۆژی 31 ئاب کە ڕۆژێکی مێژوویی و پیرۆزەو دیاری خودابوو بۆ خەڵک و "دەفعی  ئەفسەد بوو بەفاسید" ئەگەرنا ئێستا حوسینیە لەهەولێرو دهۆک پڕدەبوو.

هەر لە درێژەی باسەکەیدا دەڵێت، دواتر مسعود بارزانی دەستی بەقسەکردن کردو باسی مێژووی ڕابردووی میلەتی کوردی کرد کەچیان بەسەر هێناوە و خیانەتیان لێکردووە، ئینجا هاتە سەرباسی ئیبراهیم ئەحمەد و خیانەتەکانی کەچی کردووە بەرامبەر مەلا مستەفا لەگەڵ و چووەتە ئێران و دواتر هاتوەتەوە خۆی ڕادەستی مەلا مستەفا کردووەتەوە.

دواتر باررزانی وتوویەتی، تاکو ئێستا باوەڕم بەبابەتی (جینات نەبووە) بەڵام ئێستا باوەڕی تەواوم هەیە کە نەوەکانی ئیبراهیم ئەحمەد مەبەستی ( قوباد و بافڵ) بووە، چوونەتەوە سەر جیناتی باپیریان بۆ بابەتی خیانەت.

دواتر باسی خێزانی مام جەلالی کردو ووتی مام جەلالیان بەتەنها لەدەرەوەی وڵات جێ هێشتبوو لەنەخۆشخانە بەبێ ئەوەی کەسی لەلابێ، دواتر بەکاریاندەهێناو لەسەر کورسیەک دایان دەنا بۆ وێنەگرتن، ئەوان وەفایان بۆ باوکیان نەبێت بۆ میللەتی کورد چۆن دەبێت.

ئەو مامۆستا ئاینییە دەشڵێت، مەسعود بارزانی باسی بافڵی کردو هێرشی توندی کردە سەرو دەیان جار بەدەرمان خۆر وەسفی کرد، ووتی ناتوانین ڕێککەوتن لەگەڵ کەسێک بکەین کە تلیاک کێش بێت هەر سەعاتەو لەسەر قەرارێک بێت.

بارزانی وتیشی، کارگەیەکی تلیاکیان لەدەربەندیخان داناوەو لەوێیەوە دەینێرنە شەنگال و لەوێش بۆ سوریاو ئەوروپای دەنێرن.

هەروەها باسی ئەوەی کرد یەکێتی بەهاوکاری ئێران و شیعەی عێراق و پەکەکە دەیانەوێ پارتی لەناو ببەن وەک و خیانەتی ئیبراهیم ئەحمەد کەداوای لەشای ئێران کرد ووتی بەس ناوچەی سۆرانم رادەست بکە ناوچەی بادینان با بۆ ئەوان بێت.. شەڕی سۆرانی و بادینی دەکەن.

هاوکات بارزانی باسی هەڵبژاردنی کردو وتی سازە چونکە بە ئێران و شیعەی عێراق و پەکەکەو دەیانەوێ پارتی لەناوببەن، بۆیە ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەم خەونەیان لەگۆڕ بنێین وەکو جارانی پێشوو.

لەکۆتاییدا ئەوەی هەبوو (مسعود بارزانی) هیچ کاتێک وەکو ئەمجارە پەشۆکاو ماندوو دیار نەبوەو ترسێکی زۆری لەم بارودۆخەو هەڵبژاردنە لێ نیشتبوو، قسەکانیشی هەمووی هەڕەشە بوو مەبەستی بوو بەمامۆستایان بڵێ (ڕێگەم بدەن 31 ئابێکی دیکە دروست بکەمەوە ئێوەش شاهید بن کە من خەتابار نیم)

مامۆستا ئاینییەکە دەڵێت، لەکۆتایدا دوای زیاتر لە یەك کاتژمێر قسەکردن داوای لەکەس نەکرد کە ئەگەر پرسیارێک پێشنیارێکیان هەبێت، مامۆستایانییش کەچەندان مامۆستای گەورەی تێدابوو کەهیچ ترسێکیان نەبوو لەبەرپێگەی ئایینی و جەماوەریان وەچەندان زانای ئایینی تر، بەڵام  بێدەنگ و تەنها دەنگی هەناسەیان دەهات و وەک و ئەوە وابێت ئەم هۆڵە چۆڵەو کەسی تێدانیە کەس یەک قسەشی نەکردو .. بەچەپڵەیەکی بڵند و چەند وێنیەک ماڵ ئاواییان لە كاك مسعود بارزانی کرد.

تیبینی : دانیشتنه‌كه‌ له‌ رۆژی  ۳۱ ئاب بوو منیش وه‌ك مامۆستای ئاینی به‌نیازنه‌بووم ئاشكرای بكه‌م به‌لام دوای زانیم مامۆستای ئاینی ئیسلامی و لایه‌نی تریشمان له‌گه‌ل بوو ..كاك مسعود نه‌یزانیبووو وایزانی هه‌موی مامۆستای ئاینی پارتین .. بۆیه‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دانیشتنه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌مو سه‌ركرده‌ حزبیه‌كانی تر ته‌نها میله‌ت ئاگادارنیه‌ بۆیه‌ منیش له‌ ڕێی ئیوه‌ ویستم ئه‌وناوه‌ڕۆكه‌ بڵاو ببێته‌وزه‌ .