ده‌نگوباس:
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌گه‌ڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌و وه‌زیر بەڵێنیداوە مووچەی فه‌رمانبه‌رانى هەرێمی کوردستان بەردەوام ده‌بێت.
ئیخڵاس دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق‌و جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبووەته‌وه لەبارەی مووچەی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان‌و کێشە داراییەکان.
دلێمى جه‌ختده‌كاته‌وه، "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە مووچەی هەرێمی کوردستان بەردهوام بێت".
ئیخڵاس دلێمی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی دووپاتیکردەوە کە مووچەی خەڵکی کوردستان به‌گوێره‌ى بڕیارى دادگای فیدراڵی مانگانە وەک هەر پارێزگایەکی دیکەی عێراق، بەردەوامدەبێت.
به‌وته‌ى دلێمی، "ته‌یف سامى دڵنیایی بهفەرمانبەرانی هەرێم داوه کە مووچەی خەڵکی کوردستان بەردەوامدەبێت".
#مووچە