ده‌نگوباس:
کامەران عوسمان بەرپرسی دێسکى مافى مرۆڤى ڕێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی، ورده‌كاریى بۆردوومانى درۆنه‌كه‌ى توركیاى بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى مه‌ده‌نى له‌سنوورى شارباژێرى سلێمانى ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێت:"یه‌كێك له‌قوربانیه‌كان منداڵێكه‌و كانولاى له‌ده‌ستدابووه".
کامەران عوسمان بەرپرسی دێسکى مافى مرۆڤى ڕێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی، ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكردوه، "لەکاتژمێر 1:40 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لەنزیک گوندی هەرمێلەی سەر بەناحیەی زەلان، لەقەزای چوارتا، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا، ژمارە سلێمانی کرد".
وه‌كو كامه‌ران باسیكردووه، "لەڕوداوەکەدا، سێ هاوڵاتی بوونەتە قوربانیی‌و یەکێک لەهاووڵاتییەکان دانیشتووی گوندی چەمەکە لەناحیەی زەلان".
ئه‌وه‌شى وتووه، "یەکێکی دیكه لەقوربانییەکان، منداڵێکەو کانولاى لەدەستدابوە، قوربانی سێیەمیش، بەهۆی بەرزی ڕێژەی سووتاوییەکەی، دەموچاوی شێواوەو نەتوانراوە بناسرێتەوە".
#سلێمانی