دەنگوباس
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت هێزی کۆماندۆ دژی مەلا بەختیار جوڵە پێبکات و گرژیی لە نێوانیاندا دروستدەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست دەنگوباس کەوتووە، بەهۆی دژایەتی مەلا بەختیار بۆ سیاسەتی ئێستای یەکێتی لەهەرێمی کوردستان و ڕەخنە بەردەوامەکانی، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداوە هێزی کۆماندۆ دژی مەلا بەختیار بجوڵێنێت و دەست بەسەر هەریەکە لە میوانخانەکەی ناوبراو، لەگەڵ ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێردا بگرێت.
مەلا بەختیار بەردەوام ڕەخنە لە سیاسەتی ئێستای یەکێتی دەگرێت و پێیوایە لە داهاتوودا ئەو حزبە زیانێکی گەورە دەکات، دەنگوباس زانیویەتی، بەهۆی هەڕەشەکانی مەلا بەختیار بەرامبەر ئەو هەنگاوەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پاشگەزبوەتەوە لەو جوڵەیەی.