ده‌نگوباس:
هه‌ر ڕۆژ لێره‌و له‌وێ كاتێك سیاسییه‌كى هه‌رێمى كوردستان قسه‌یه‌ك ده‌كات، هه‌موان گوێ قوڵاغ ده‌كه‌ن بۆ بیستنى قسه‌یه‌كى جیاواز له‌سیاسییه‌كانى پێشووتر، به‌شێك له‌توێژه‌ران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و زمانه‌ى سیاسییه‌كانى ئێستا قسه‌ى پێده‌كه‌ن، نابێت منداڵانیش گوێبیستى بن، چونكه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت:"مه‌ترسیه له‌سه‌ر زمان‌و شێواندنى زمانى كوردیى‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان".
بانه كه‌ریم ڕاهێنه‌رى گه‌شه‌پێده‌رى مه‌ده‌نى بۆ ده‌نگوباس قسه‌یكردو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌و زمانه‌ى سیاسییه‌كان قسه‌ى پێده‌كه‌ن زمانى بازاڕ‌و سۆشیال میدیایه‌و دووره له‌هه‌موو ئه‌ته‌كێتێكى سیاسیی.
ئه‌و گه‌شه‌پێده‌ره مرۆییه باس له‌وه‌شده‌كات، هه‌موو هه‌وڵ‌و تواناى ئه‌وان وه‌كو توێژه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى له‌زمانى بازاڕیى‌و سوكایه‌تیى پێكردن دووربخه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و وتى:"سیاسییه‌كان ڕیسه‌كه‌مان ده‌كه‌نه‌وه خوریى‌و هه‌ر قسه‌یه‌كى ئه‌وان ده‌یكه‌ن، له‌ڕێگه‌ى میدیا فه‌رمیى‌و سێبه‌ره‌كانیانه‌وه له‌سۆشیال میدیا ده‌كرێته ترێندو ده‌بێته وێردى سه‌ر زمانى گه‌وره‌و بچوكى كۆمه‌ڵگه"، ئه‌وه‌شى به‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره ناوبرد.
به‌بۆچوونى چاودێرانى ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان، ئاست نزمی زمانی سیاسییه‌كان بووه‌ته کەرەستەیه‌ك بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن‌و ئه‌وه‌ش به‌وێرانکردنی زیاتری حوکمڕانی كوردى له‌هه‌رێمى كوردستان ناوده‌به‌ن‌و پێیانوایه، زمانی لێدوانەکانی ئەمڕۆ زیاتر لەشانۆگەری کۆمیدی دەچن تا زمانی سیاسیەکی بەرپرسیار کە خەمی خەڵکی هەڵگرتبێت.
ئه‌وان بۆچوونیان وایه، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت وای لێهاتووە زمانی سیاسەت بەدوای چارەسەردا ناگەڕێ، به‌ڵكو بەدوای ئەوەدا وێڵه لەسۆشیال میدیا ببێتە ترێند، هه‌ربۆیه مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دا ده‌بینن كه دۆخێک دروستبووە تیک‌تۆک زمان‌و عەقڵی سیاسییەکان ئاراستە دەکات نەک بەرژەوەندی گشتیی.
به‌كارهێنانى وشه كۆمیدیه ساده‌و ساكاره‌كانى نێو ئه‌و هونه‌ره كوردیه‌ى كه ڕه‌خنه‌ى زۆرى هونه‌رمه‌ندانى جدیی به‌دوا خۆیدا هێناوه، بووه‌ته وێردى سه‌ر زمانى سیاسییه‌كان‌و چاودێرانیش ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، "ئەوەی ڕوو دەدات داڕمانێکی گەورەی پرۆسەی سیاسییە بەدەست سیاسییه‌كانه‌وه، كه له‌برى ئاوڕدانه‌وه بۆ ژیانى خه‌ڵك‌و ڕزگاركردنیان له‌و نه‌هامه‌تیه‌ى تێیدان، بوونه‌ته نوکتەبازو تانەبازو چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ى نه‌شیاو به‌كارده‌هێنن".
ئه‌و زمانه‌ى سیاسییه‌كان كه ڕه‌خنه‌ى چاودێران‌و توێژه‌رانى به‌دواى خۆیدا هێناوه، په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان‌و دژه تیرۆرى پارتى له‌ڕێگه‌ى ئه‌وكانتى فه‌رمى خۆیه‌وه وه‌كو كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر قسه‌ى نه‌یاره‌كانى نووسیویه‌تى:"ده‌مى كراوه‌یه، به‌ڵام مێشكى خاڵییه، ئه‌مه چیرۆكى كۆمه‌ڵێك كه‌سه".
بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه به‌شێكى زۆر له‌قسه‌كانى بووه‌ته ترێند، به‌رده‌وام له‌كاتى ده‌ركه‌وتنیدا له‌و ده‌سته‌واژانه به‌كاریانده‌هێنێت هه‌م ترێنده‌و هه‌میش ڕه‌خنه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه كه ناكرێت سه‌رۆكى حزبێكى گه‌وره‌ى سیاسیى به‌و زمانه قسه بكات.
بافڵ تاڵه‌بانى وشه‌ى (جه‌مال لۆ مارێ)و دواتریش (زاب خودێ)و نوێترینیشى (ڕه‌ئوف)ى به‌كارهێنا، هاوكات پشتیوان سادق به‌رپرسى مه‌كته‌بى ڕێكخستنى پارتى ده‌سته‌واژه‌ى (بڕۆن له‌مه‌ریخ)ى بۆ نه‌یاره‌كانیان به‌كارهێناو شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ-ش سه‌رباریى به‌رزكردنه‌وه‌ى پێڵاوه‌كانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، هاوكات وشه‌ى (نه‌قیزه)ى به‌كارهێنا، كه له‌كورده‌واریدا ئه‌و وشه‌یه بۆ گوێدرێژ ده‌بێت.
#باشووری کوردستان