ده‌نگوباس:
هه‌ردوو سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق‌و هه‌رێم پێكه‌وه كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامداو چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراكران، سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ى عێراق ده‌ڵێت:"نور زوهێر کە بەدزی سەددە ناسراوە، 114 تاوانی دزیی لەسەر ساغبووەتەوە، نموونەی یەکەم دزیشی لە 724 دۆنم زەوی وەزارەتی داراییە لەشەتولعەرەب".
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێم‌و حەیدەر حەنوون سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی لەشارى هەولێر كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا، حەنوون له‌ده‌ستپێكدا وتى:"هاتووینەتە هەولێر بۆ بەشداریی لەدەرکردنی یەکەم ڕاپۆرتی ڕوبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی، هەروەها بۆ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی‌و هەرێم پێكه‌وه کار بۆ بەرژەوەندییەکانی عێراق‌و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەکەن، هەوڵەکانیشمان یەکدەخەین، بەرەو ئایندەیەکی گەش هەنگاو دەنێین‌و هەنگاوی گرنگ دەنێین".
ئه‌وه‌شى وت:"بەرپرسانی پێشووی حکوومەتی عێراق، زەوی‌و موڵکی گشتییان داوەتە کەسانی تایبەت، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوکەسانە دەکەین کە سامانی گشتییان بەهەدەرداوە، بۆیە هەماهەنگیی لەگەڵ هەرێمیش دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا حەنون وتى:"ئەمڕۆ دەستپێکی ڕووبەروونەوەی گەندەڵی‌و جەنگی دژ بەگەندەڵییە، یەکەم هەنگاوەکانمان لەو پێناوەدا دەستپێدەکەین، من نور زوهێر( دزی سەدە) ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ڕووبەڕوونەوەی گەندەڵی فیدراڵی دەکەم بەگوێرەی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی، ناوەڕۆکی سزاکە، ساختەکردنی 114 چەکە، هەر چەکێک لەو چەکانە ژمارەیەک گوژمەی تێدایە، پێویستە 114 کەیس بەرامبەر نور زوهێر بکەینەوە بۆ ئەوەی 114 حوکمی بۆ دەربکرێت".
ئاشكراشیكرد، "یەکەم تاوانی نور زوهێر لەبەسرە، تاوانی دزینی 724 دۆنم زەوییی وەزارەتی داراییە لەشەتولعەرەب کە نرخەکەی زۆر بەرزە، نور زوهێر ئەو زەوییانەی بەناوی چەند کەسێکی دیکە کردووە، هەروەها بەڵگەکانی ساختەکردووە، دواتر حەواڵەی سەر ناوی خۆی کردووە".
لەئۆکتۆبەری 2022، دوای ئه‌وه‌ی بانكی ڕافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن‌و 700 ملیار دیناری له‌هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج سەلماند، دادگای کەرخ لەبەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیەیە ده‌ركردو یه‌كى شوباتى ساڵى ڕابردوش محەممەد شییاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ئەو بڕە پارەیەی لەدۆسیەی دزیی سەدە لەهه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج دزرا بوو، ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە قۆناغی یەکەمە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.
#عێراق